مەرگی کرێکارێکی تری کورد بە هۆی ڕووداوی کار

0
916

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، کرێکارێکی تری کورد بە هۆی ڕووداوی کار و نەبوونی ئاسایشی شوێنی کار، گیانی لە دەست داوە.

بەپێێ زانیارییەکان، سەر لە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کرێکارێکی کورد لە گەڕەکی شەریف ئاوای شاری سەقز، بە هۆی کەوتنە خوار لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست داوە.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردەی خەڵکی سەقز، عوسمان ڕەسووڵی، تەمەن ٤٠ ساڵان و خاوەنی ٣ منداڵ ڕاگەیێندراوە.

ساڵانە بەشێکی بەرچاو لە کرێکارانی کورد، بە هۆی دابین نەبوونی هەلومەرجی ئاسایش لە شوێنی کار، گیانیان لە دەست دەدەن.

ئەو کرێکارانە هیچ چەشنە بیمە و پشتگیرییەکی یاساییان نیە و بەهۆی مەرگیانەوە، منداڵ و بنەماڵەکانیان لە ڕووی ئابوورییەوە دەکەونە مەترسییەوە.