هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

0
1306

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ. لەلایەن هێزە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات لە زاری هەواڵدەیی کوردپاوە، “ئەمیر پەیغامی”، تەمەن ٢٨ ساڵان و خەڵکی شاری شنۆ، ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان لەلایەن گرووپێکی ١٠ کەسی لە هێزە جل شەخسییەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی شنۆوە کەوتە بەر هێرش و دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

ئەمری پەیغامی، برای خالید پەیغامی یەکێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شەڕی قەرەسەقەلە کە ساڵی ڕابردووی هەتاوی هاتە ئاراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کران، دۆخی دەروونی و جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هانیشتمانییە کوردە لەبەر دەست دا نیە.