شوناسی ١٤ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

0
1899

مرۆڤایەتی: بەپێی ئەو هەواڵانەی کە پێشتر لەلایەن مرۆڤایەتییەوە بڵاو کراونەتەوە، لە ڕۆژەکانی ٢ و ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ئەژمارێکی زۆر لە چالاکان، کەسانی ناسراو و هونەرمەندانی شاری سەقز، لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ناوی ١٠ کەس لەو کەسانە کە بە مرۆڤایەتی گەیشتووە بریتین لە:

١- سەید عەلی حسێنی، مامۆستای زمانی ئینگلیسی و پێشکەشکاری ڕێوڕسمەکە

٢- لوقمان قورەیشت، کوڕی مەلا سەید محێدین و خەڵکی گوندی ئایچی

٣- حەسەن سەلیمی

٤- خالید ڕەحیمی یەکێک لە چالاکانی گوندی ئایچی

٥- عەتا ڕەحمان زادە، ناسراو بە عەتا شەماڵ، خەڵکی سەقز

٦- مامۆستا محەمەد عابدی، نووسەر، لێکۆڵەری مووسیقی و ئاهەنگسازی خەڵکی سەقز

٧- کچی مامۆستا عەلی عابدی

٨- ئازاد بەیگ نیا

٩- سلێمان عەبدی، مامۆستای هونەرستانی پیشەسازی و یەکێک لە سیا ناسراو و چالاکانی سەقزی.

١٠- مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی، پێش نوێرژی گوندی کانی نیاز

لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، لە کۆتاییەکانی ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار کەس لە لاوانی گوندی “خەلیفەلیان”ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.

ناوی ئەو کەسانە کە نێونجیی تەمەنیان کەمتر لە ٢١ ساڵانە، بریتین لە:

١- کیان کەریمی، کوڕی هادی

٢- کیان ئەورامە، کوڕی سەعید

٣- محەممەد زەبیحی کوڕی عەلی

٤- ڕەزا سۆفی ئەحمەدی، کوڕی سادق

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاندووە: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە چوونەتە ئەو گوندە و هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چوار لاوە و بەبێ دانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، دەستبەسەریان کردوون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەیشی خستۆتەەڕوو،”پڕوپاگەندە کردن بۆ بانگەوازی حیزبە کوردییەکان” هۆکاری سەرەکیی دەستبەسەر کردنی ئەو چوار لاوە بووە.