ئیتلاعاتی مهاباد، کۆمەڵێک لاوی ئەو شارەی دەستبەسەر کرد

0
1147

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، کاتژمێر ٢ تا ٣ی نیوەشەوی ئەمشەو دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری مهاباد نزیک بە ١٥ لاوی ئەو شارەی دەستبەسەر کردووە.

مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری مهاباد، لە جووڵەیەکی لەناکاودا و لە کاتێکی دیاریکراودا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ١٥ کەس لە لاوانی ئەو شارە و دەستبەسەریان کردوون.

تا ئێستا شوناسی یەکێک لەو هاووڵاتیانە بە ناوی سەید سۆران ئیسماعیلی بۆ مرۆڤایەتی ڕوونە.

بنەماڵەی ئەو ١٥ لاوە مهابادیە ئەمڕۆ سەردانی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان کردووە بەڵام بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری مرۆڤایەتی، نەتەنیا وڵامیان نەدراوەتەوە بەڵکوو ئامادە نەبوون دەرگاشیان لێبکەنەوە.