کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سەردەشت کەوتنە ژێر ڕنوو و یەکیان گیانی لە دەست داوە

0
2018

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی:، ئەمڕۆ شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک کۆڵبەری سەردەشتی لە دۆڵی قەرەدان، نزیک لە بێورانی سەرێ کەوتوونەتە ژێر ڕنوو بەفر.

ژومارەی ئەو کۆڵبەرانە 9 کەس ڕاگەیێندراوە.

تا ئێستا زانیاریی تەواو لەمەڕ ژومارە و هەروەها دۆخیان و ئەگەری مان ونەمانیان لە ئارادا نیە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ٨ کۆڵبەر بە زیندوویی لە ژێر ڕنوو هێنراونە دەر. یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی ڕزگار عەلیزادە، لاقی شکاوە و لەپێ کەوتووە.

تا ئێستا هەواڵەکان باس لە کوژرانی یەک کەس بە ناوی دیار محەممەدنەژاد، لوڕی هەمزە، تەمەن ٢١ ساڵان،  لە ژر ڕووندا دەکەن.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە ڕنوویەکی تریش هاتووە و چەند کەسێک کە بۆ یارمەتیی ئەو کۆڵبەرانە و ڕزگارکردنیان چووبوون، کەوتوونەتە ژێر ڕنوو.

تا ئێستاش هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی گیانی کۆڵبەرەکان لە ئارا دایە و دەگوترێ دوو کەس بە ناوەکانی هێدی زاهیری و هیوا ڕەش بانەیی، بێ سەروشوێنن.

ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.