دۆخی ساغڵەمیی ئیدریس ئیسماعیل زادە، دوای ئازاد بوون نالەبار و ناجێگیرە

0
732

مرۆڤایەتی: ئیدریس ئیسماعیل زادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٣ بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە فەلەکەی پارکی کودەکی شاری سەردەشت، دەستبەسەر کرابوو، دوای ئازادی لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە.

ئیدریس  ئیسماعیل زادە، دوای ماوەیەک دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی “ئاسۆی ڕۆژ”، دوای ئازادی، بە هۆی ئەزیەت و ئازاری ناوەندە ئەمنییەتیەکان و ئەشکەنجەکردنی لەڕادەبەدەر، بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بەپێی شایەتحاڵان، لە کاتی دەستبەسەرکردنیشیدا، بە شێوەیەکی دڕندانە، کەوتبۆ بەر لێدان و بێ ڕێزیی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تاوانی ئەنجام دانی چالاکیی سیاسی و هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران، دەستبەسەر کرابوو.