مرۆڤایه‌تی: سیروان گوڵزاری ، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد ی خه‌ڵكی گوندی ” ئەوێهەنگ ” ی سه‌ر به ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به مرۆڤایه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٩ی به‌فرانباری ١٣٩٥ی هه‌تاوی كاتژمێر ١٢ی دوانیوه‌ڕۆ كۆمه‌ڵێك له هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له دوو ماشێنی پڕ له پاسدار پێك هاتبوون ، هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی سیروان گوڵزاری له ئه‌ویهه‌نگ و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
هه‌واڵنێری مرۆڤایه‌تی له مه‌ریوانه‌وه باس له‌وه ده‌كا كه ئه‌و هێزانه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و به بێ حوكمی دادگا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سیروان و وێڕای بێحورمهتی ده‌ستبه‌سه‌ر یان كردووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان ڕاگواستووه .
یه‌كێك له نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی گوڵزاری وێڕای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به هه‌واڵنێری مرۆڤایه‌تیی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و هێزانه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌ڕ هۆكار یا شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سیروان بده‌ن له گه‌ڵ خۆیان به قۆڵبه‌ست كراوی بردوویانه .
شایانی باسە كه سیروان گوڵزاری ، چالاکێکی مەدەنی ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی گوندی ” ئەوێهەنگ ” ی ناوچەی ژاوەرۆی مەریوانە و هەمیشە لاوانی گوندەکەیانی بۆ وەرزش و دووری کردن لە بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان و پاراستی ژینگە و فێربوونی زمانی کوردی و ئه‌و بوارانە هان داوه و چالاکیی بەرچاوی هەبوە.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ناوبراو ، پێشتر لە رووداوێک دا لاقێکی بە سەختی شکاوە و پلاتینی بۆ دەکار کراوە و بەو هۆیه‌وه لە ژێر چاوەدێری پزشکیدا بوە و ئەوەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی لە دەستبەسهرکرانی ، زێدەتر کردوە.
تا ئاماده كردنی ئه‌و هه‌واڵه بنه‌ماڵه و كهسو كاری سیروان له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر كران یان هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئاگادار نین و كوڕه‌كه‌یان له چاره‌نووسێكی نادیار دایه