#بۆ_ئازادی_بڵاوی_كه‌نه‌وه
ئازادیی ده‌ربڕینی بیر و ڕا كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ داكۆكی له مافی مرۆڤ. له به‌شێك له وڵاتانی جیهان كه باوه‌ڕیان به دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ نییه و نموونه‌ی به‌رچاویان كۆماری ئیسلامیی ئێرانه ، ده‌ربڕینی بیر و ڕا ده‌بێته هۆی زیندانیكردن ، شكه‌نجه و ته‌نانه‌ت له سێداره‌دان .
ئێستا دنیای مه‌جازی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوونه‌ته پێگه‌یه‌ك بۆ داكۆكی كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌توانن كه‌س یا كه‌سانێك له مردن و ئێعدام و زیندان ڕزگار بكه‌ن . ئێستا له ئاستی جیهانیدا بۆ مه‌حكوومكردنی ده‌وڵه‌ته‌كان خه‌ڵك له تویتێر و فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن .
له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆكه دا یه‌ك تویت یا پۆستێكی كه‌متر له ١٤٠ پیت ده‌توانێ داكۆكیكارێكی مافی مرۆڤ بخاته به‌ندیخانه‌وه .
ماڵپه‌ڕی مرۆڤایه‌تی كه له پێناو ده‌سته‌به‌ر بوونی مافی مرۆڤ چالاكی ده‌كا هیواداره «بۆ ئازادی بڵاوی بكه‌نه‌وه» هه‌نگاوێك بۆ ئازادیی چالاكانی كوردی ناو به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌ڵبگرێ ، پێویستیمان به یارمه‌تیتانه ، گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به‌و مانایه‌یه :
١ دژایه‌تیكردن له گه‌ڵ سانسۆڕ
٢ هه‌ره‌وه‌زی كه‌سایه‌تیه‌كان بۆ ئازادیی چالاكانی ناو به‌ندیخانه‌كان
ناردنی تویت تاوان نییه
داكۆكی له پارێزه‌ران و چالاكانی مافی مرۆڤ بكه‌ن و ده‌نگی ئه‌وان بگه‌یه‌ننه هه‌موو جیهان
#بۆ_ئازادی_بڵاوی_كه‌نه‌وه_كه‌بوودوه‌ند
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند
چالاكی مافی مرۆڤ ، ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رۆكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان حوكمی یازده ساڵ زیندانی به سه‌ر دا سه‌پاوه و له دۆخێكی ناله‌باری جه‌سته‌یی ئێستا كه له به‌ندیخانه دا له ده‌ستبه‌سه‌ری دایه
درێژه‌ی هه‌یه …