بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە دانانی بارمتەی ١ ملیارد تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا بەڵام براکەی هەروا لە بەندیخانە دایە

0
1163

مرۆڤایەتی: بەپێی زانیارییەکان، حسێن دانشمەند، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

حەسەن دانیشمەند، برای ئەو بەندکراوە سیاسییە کورد کە هاوکات پێکەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون لە بەندیخانە دایە و ئازاد نەکراوە.

حوسێن دانیشمەند و برایەکی بەناوی دوکتور حەسەن دانیشمەند، مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کوردستانەوە دەستبەسەر و دوای ئەشکەنجە و لێدان، بۆ نەخۆشخانەی سنە، ڕاگواستراون.

بە گوێرەی لێدوانی کەسێکی ئاگادار، حوسێن دانیشتمەند لە ماوەی لێپرسینەوە لە قەرارگای شەهرام فەر ـی سپای سنە، تووشی خوێنبەربوونی گورچیلە بووە و دەرد و ئازارێکی زۆر دەکێشێ بەڵام سەرەڕای نالەباربوونی دۆخی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردی، بەرپرسانی بەندیخانەی سنە، ئیزنی ناردنی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانەیان نەدەدا.

حوسێن دانیشمەند تەمەنی ٤١ ساڵە و حەسەن دانیشتمەند کە لە تاران پزیشکە، تەمەنی ٤٣ ساڵانە، ئەو دوو برایە بۆ تێپەڕاندنی پشووی نەورۆزی سەردانی ماڵی باوکیان کردووە کە لە لایەن هێزە جل شەخسییەکانی ئیتلاعاتی شاری بانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون و تا ئێستاش نە ئیزنی چاوپێکەوتنی بنەماڵەیان پێ دراوە نە ئیزنی گرتنی پارێزەریان هەبووە.