هاونیشتمانییەکی کوردی سەلماس ـی لە سێدارە درا

0
1829

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، شەوی چوارشەممە 17ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی سەلماس لە بەندیخانەی ئەو شارە لە سێدارە دراوە.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی، لەمبارەوە گوتی: “عەلی چوارتاق، کوڕی بایرام و خەڵکی گوندی قزڵ ـی سەر بە باژێڕی سەلماس، شەوی چوارشەممە 17ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی لە بەندیخانەی سەلماس لە سێدارە درا”.

ئەو هاونیشتمانییە  بە تاوانی “بەشداری لە ڕاگرتنی مادەی هۆشبەر”، سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە 16ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، دوای دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بۆ قەرەنتینەی بەندیخانە ڕاگواسترابوو”.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی”عەلی ئەکبەر کەرەمی” بە تاوانی قەتل لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان ئێعدام کراوە.

لەلایەکی ترەوە عەلی ئەکبەر کەرەمی خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشانە و ساڵی ٩٢ی هەتاوی بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆی تووشی کێشە دەبن و بەو هۆیەوە ئامۆزاکەی خۆی دەکوژێت.