ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە وەڕێخستنی کەمپەینێک داوای ئازادیی زەینەب جەلالیان دەکا

0
1164

مرۆڤایەتی: لقی سویدی ڕێکخراوی لێبوردنی ناودەوڵەتی، لە ڕێگای دامەزراندنی کەمپەینێکەوە، داوا لە ڕای گشتی دەکات تا لە هەمبەر دەۆخی نالەبرای زەینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسیی کورد، بێدەنگ نەبن.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە چالاکییەکانی ئەو بنکەیەدا، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە بەشێک لە هونەرمەندانی سویدی بڵاو بۆتەوە کە تێیدا داوای ئازادکرانی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردی دەکەن.

ڕێکخراوی لێنووردەیی ناودەوڵەتی (ئەمنستی ئینترناشناڵ) باسی لە دۆخی نالەباری زەینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی کردووە و دەڵێ زەینەب لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە لایەن بەرپرسان و مەئموورانی ئیتلاعاتەوە، بەردەوام ئەشکەنجە دراوە و زۆر جاران بە دیواریان داداوە و لە ئەنجامدا تووشی خوێنڕێژیی مێشک و کزبوونی سۆمای چاوان هاتووە.

زەینەب جەلالیان کە تەمەنی ٣٣ ساڵە و ٨ ساڵ بەرلە ئێستا لە خاڵی پشكنینی “قازانچی”، لە لایەن هێزە جل شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوازرا. سەرەتا سزای سێدارە لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بۆ ناوبراو دەرچوو کە پاشان بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە و هەوڵ و تێکۆشانی بنەماڵە و پارێزەری زەینەب، بۆ داشکاندنی ئەو سزایە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، تاکوو ئێستا بێ‏ ئاکام ماوەتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بەهۆی دۆخی ناتەندرووستی زیندانەوە، تانە کەوتۆتە سەر چاوی. هەروەها ڕێگری لە چاوپێکەوتنی بەردەوامی حەفتانەی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ دەکرێت. لە ماوەی ٨ ساڵ دەستبەسەر بوونیدا، تا ئێستا هیچ مەرەخستی و ئیزنی هاتنەوە بە زەینەب جەلالیان نەدراوە.
پارێزەری زەینەب جەلالیان لە دواترین وتووێژیدا گوتوویەتی:  پێشگرتن بە مرەخەسیی ئەو زیندانییە سیاسییە، لەوانەیە بۆ ناچار کردنی بە دانپێدانانی تەلەفزیۆنی بێ.