مەرگی ژن و منداڵێک لە ماوەی کەمتر لە ٢ مانگدا بە هۆی کەمتەرخەمیی نەخۆشخانەی پاوە

0
924

مرۆڤایەتی: بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، ژنێکی گوندی دووریسان ـی سەر بە پاوە دوای منداڵ بوون و بە هۆی کەمتەرخەمیی دوکتور و بەرپرسانی نەخۆشخانەی قودسی پاوە، گیانی لە دەست دا.

مەرزیە شەکەری کچی کەیکاووس و خەڵکی گوندی “شۆشمێ”یە کە لەکاتی گواستنەوە لە نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لە دەست داوە.

یەکێک لە نزیکانی مەرزیە شەکەری لەپەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە “هەنگاو”ـی ڕاگەیاندووە: ” دوای خەواندنی مەرزیە سات لەدوای سات دۆخی جەستەیی خراپتر دەبوو و داوای ئێمە بۆ گواستنەوەی بۆ ناوەندیکی دەرمانی دیکە یان هێنانی کادری شارەزا بێ ئاکام مایەوە و تەنانەت بە نیسبەت ئەو داوایەی ئێمەوە تووڕە بوون ، لە ئەنجامدا کاتێک بڕیاریان دا کە نەخۆشەکەمان بگوازنەوە، مەرزیە چوبووە حاڵەتی کۆما.”

پێشتریش لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، تۆرەمەیەکی ٦ مانگان بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی “بەشی لەدایک بوون”ـی ئەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دابوو.

bbymrstn_qds