لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٥ کەس بوونە قوربانی

0
1688

بەرپرسی پۆلیسی کرماشان، باسی لە گیانلەدەستدان و بریندار بوونی ٥ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لەم پارێزگایەدا کرد.

“سەرهەنگ “فەزڵۆڵڵا شیری”، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندووە کە؛ “پاش‌نیوەڕۆی ڕۆژی سێ‌شەممە ٩ی سەرماوەز، بارهەڵگرێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لە ڕێگەی گیلانغەرب بۆ سۆمار، تووشی پێکدادان هاتوون، و ٥ کەس لەم ڕووداوەدا بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە”.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووەکە؛ ” بەداخەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی پراید، لە کاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست داوە”.

بەهۆی کەمتەرخەمی شۆفێرەکان لە کاتی هاتوچۆ و لەبەرچاو نەگرتنی یاساکانی هاتوچۆ و هەروەها، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پێوەندیدار، و ناستاندارد و خراپ بوونی ڕێگاوبان و جادەکان، ڕۆژانە شاهێدی کارەساتی دڵتەزێن لە جادەکانی کوردستان دەبین.