كۆڵبه‌رێكی كورد ئه‌مڕۆ سێ شەممە 11ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ست دا .
مرۆڤایەتی: به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٥ی هه‌تاوی كاتژمێر سێ و نیوی ئێواره كۆڵبه‌رێكی كورد له ناوچه‌ی دۆڵه‌بیی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی ڕژیم و له ئه‌نجامدا گیانی لێ ئهستێندار .
هه‌واڵنێری مرۆڤایەتی له سه‌رده‌شته‌وه ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی كورده‌ی عوسمان عه‌زیزی ڕاگه‌یاندووه و ده‌وترێ كه باری جلوبه‌رگی پێ بووه .
به پێی ئاماره‌كانی ڕۆژی كورد مانگانه ده‌یان كۆڵبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به هۆیه‌وه ڕۆژ نییه كۆڵبه‌رێك نه‌كوژرێ یان بریندار نه‌بێ .