هاووڵاتییەکی تری کورد لە سەڵماس لە سێدارە درا

0
1667

مرۆڤایەتی: بەپێی زانیارییەکانی مرۆڤایەتی، شەوی یەکشەممە 9ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری کورد بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان،لە بەندیخانەی سەڵماس لە سێدارە دراوە.

سامی مامەدی، خەڵکی گوندی قزڵ کەندـی سەر بە بەشی کوهساری باژێڕی سەڵماس، دوای تێپەڕاندنی ٧ ساڵ لە زیندان، لە بەندیخانەی ئەو باژێڕە لە سێدارە درا.

ئەوە سێهەمین لەسێداردانی هاووڵاتییانی کوردە کە لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری 1395ی هەتاویدا لە بەندیخانەی سەڵماس، بەڕێوە چووە.

بەختیار مامەدی، خەڵکی سەڵماس و شۆڕش فاروقی، خەڵکی ناوچەی ئەنزەل و نیشتەجێی سەڵماس، دوو هاووڵاتیی تری کوردن کە یەکشەممە 2ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی بە تاوانی “کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان” و دوای تێپەڕاندنی ٦ ساڵ بەندیخانە، لە بەندیخانەی سەڵماس لە سێدارە دران.