تەقینەوەی مین لە کوردستان، ٣ قوربانی لێکەوتەوە

0
870

لە هەڵمەتی پاک کردنەوەی “مەیدانی مین” لە باژێڕی سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین، دوو کەس بریندار بوون

مرۆڤایەتی: بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی ٢٨ ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی نیشتەجێی گوندی جانداران ـی سەر بە باژێڕی مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین بە تووندی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری دایە.

 لەلایەکی تریشەوە بەپێی هەواڵی بڵاوبۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو فەرمانبەری ناوەندی پاککردنەوەی مین لە باژێڕی سەردەشت لە کاتی پاککردنەوەی مەیدانی مین ـی ئەو باژێڕە، بریندار بوون.

شوناسی ئەو دوو کەسە “حوجەت چووبین” و “حسێن زوولفەقاری” ڕاگەیێندراوە.

ئەو مین ـانە کە زۆربەیان پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراقن و دەشگوترێ مینی تازەشیان لەگەڵە و لە ماوەی بەهاری ڕابردووەوە داندراون، هەر ساڵ گیانی چەند هاونیشتمانییەک دەگرن و چەند کەسێکیش نوخستان دەبن.