ژنێکی بەتەمەنی کورد لە بەندیخانە کۆچێ دوایی کرد

0
1061

 مرۆڤایەتی: بەیانیی ڕۆژی هەینی، 30ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، ژنێکی بەتەمەنی کورد بە ناوی “سەدیقە جەعفەرزادە”، بە هۆی جەڵدەی دڵ لە بەندیخانەی ئورمیە، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی هەنگاو، سەدیقە جەعفەرازدە، تەمەن ٦٤ ساڵان و خەڵکی باژێڕی ئورمیە بووە و بەتاوانی مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران، سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

دەگوترێ، تەمەنی زۆر و گوشاری دەماری و دەروونی بە هۆی نزیک بوونەوەی کاتی جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ئەو ژنە بەتەمەنە کوردە، هۆکاری جەڵدەی دڵی بووە.

لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کە بە هۆی تاوانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی ئورمیە دەستبەسەرن، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەپێی ئاماژەی هەندێک لە بەرپرسانی ڕژیم و هەروەها گەڵاڵەیەک کە نوێنەرانی پارلمانی ئێران داویانە بە پارلمانی ئەو وڵاتە، بڕیار وایە سزای سێدارە لەسەر بەشێک لە زیندانییەکانی مادەی هۆشبەر ڕابگیردرێت.