ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕ pdki.dk، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی عەزیز سادقی خەڵکی ئاوایی ئاشناک ـی سەربە باژێڕی سەڵماس، دوای تێپەڕاندنی بیست ساڵ زیندان، بە دانانی ـی بارمتەیەکی ١٨٣ میلیۆن تمەنی و بە مەرجی عەوتووی دوو جار وەاژۆکردن لە اطلاعاتی سەڵماس، ئازاد بۆوە.
ئەو زیندانیە سیاسیە کوردەی باژێڕی سەلماس، بۆ ماوەی ٣ ساڵ (١٣٦٧-١٣٧٠) پێشمەرگەی حدکا بووە و دواتر وازی هێناوە و لە گوندێکی کوردستانی باکوور نیشتەجێ بووە.
لە کاتی گەڕانەوەی ناوبراو بە مەبەستی سەردانی خزم و کەس و کاری لە کوردستانی خۆرهەڵات و چوونەوەی بۆ گوندەکەیان، لە سەر سنوور تەقەی لێکراوە و بە برینداری لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە گیراوە.