دوو کۆڵبەری تری کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژران

0
1400

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە ئورمیە و سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژراون

مرۆڤایەتی: سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەریکی کوردی خەڵکی ئورمیە بەناوی “حەسەن ئەمینی”، تەمەن ٢٢ ساڵان، کوڕی فەرزەندە ناسراو بە حاجی قۆتاز و خەڵی گوندی “گوڵە شێخان” سەر بە ناوچەی برادۆست ئورمیە ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی هەنگاو لە شاری ئورمیە ڕایگەیاندووە کە حەسن ئەمینی لە سنووری “سێرۆ”ی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەی لێکراوە. هەروەها ئەو هاووڵاتی کوردە خێزاندارە.

هەروەها بەپێی هەواڵی “هەنگاو”، ڕۆژی رابردووش کۆڵبەریکی دیکەی کورد بەناوی “ئەحمەد نەزەری”خەڵکی گوندی “شێخ سڵە”ی سەلاسی باوەجانی بەتەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی رێژیمی ئێران لەنێوان سنووری باشوور و رۆژهەلاتی کوردستان گیانی لە دەست دابوو.