دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە لایەن بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە بەردەوامە

0
953

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی”، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی گوندی قەرەگۆل ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی ڕایگەیاند، هاووڵاتی، حوسێن حەمزەپوور، کوڕی عەبدووڵا حەمزەپوور، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

تا ئێستا و دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەربوونی ئەو لاوە کوردەدا، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و دەروونی، لەبەر دەست دا نیە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و بە گوێرەی زانیارییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا، لە لایەن مەئموورەکانی ئیتلاعاتی ڕەزبەری ەوە بێ ڕێزی پێکراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە  8 ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری گوندی قەرەگۆل بەناوی “حەسەن ئیبراهیم حەمزە” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

لە هەمان ڕۆژیشدا، هاووڵاتیەکیی خەڵکی مهاباد بە ناوی عەلی بۆرناسر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی مهابادەوە دەست بەسەر کراوە.