10چالاکی بەلووچ، دوای 630 ڕۆژ هەروا چارەنووسیان نادیارە

0
1133

مرۆڤایەتی: دەستبەسەرکراوەکانی نەسیرئاباد (سەرباز)، دوای تێپەڕبوونی 630 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەربوونیاندا تا ئێستاش چارەنووسیان ناڕوون و نادیارە.

بەپێیهەواڵی مرۆڤایەتی لە زار چالاکانی بەلووچ ـەوە، 10 کەسی دەستبەسەربووی بەلووچی خەڵکی نەسیرئابا کە ڕێکەوتی 14ی بەفرانباری 1393ی هەتاوی دەستبەسەر بوون تا ئێستاش چارەنووس نادیارن.

بەرپرسانی ئاسایشیی ڕژیم، تاوانگەلێکی وەک تیرۆری مەئموورانی ئینتزامی و بەسیجیان خستۆتە پاڵ ئەو 10 کەسە بەڵام ئەوان لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان گوتوویانە “لە ژێر ئەشکەنجەدا ئەو دان پێدانانەیان لێوەرگرتوون”.

بنەماڵەی ئەو 10 لاوە دەستبەسەرکراوە بەلووچە تا ئێستا چەندین جاران نامەگەلی جیاجیایان بۆ بەرپرسانی ڕژمی ئێران ناردووە و چەند جاریش لە ڕێگای نامەوە داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە تا بەدواداچوون بۆ دۆخی ڕۆڵەکانیان بکەن.