کرێکاری کوردی دیواندەرەیی بە هۆی ڕووداوی کار، گیانی لە دەست دا

0
925

مرۆڤایەتی: کەوتنە خوارەوەی باڵابەرێک لە بینایەکی ٥ قاتیەوە لە باژێڕی سنە، مەرگی کرێکارێکی لاوی کوردی لێکەوتەوە.

یەکێک لە شایەتحاڵان لەمبارەوە بە هەواڵنێری مرۆڤایەتی گوت: “ڕۆژی ڕابردوو، پێنج شەممە 1ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، کرێکارێکی لاوی کورد بە ناوی “وەحید باوەجانی”، تەمەن 31 ساڵان و خەڵکی دیواندەرە کە خاوەن خێزانە و منداڵێکیشی هەیە، لە باژێڕی سنە و لە کاتی کرێکاریدا بە هۆی کەوتنە خوارەوەی باڵابەر، گیانی لە دەست دا.”

سەرچاوەکەی مرۆڤایەتی هەروەها گوتیشێ: “ئەو ڕووداوە کاتژمێر 11ی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە قەوماوە و ئەو کرێکارە تەمەن 31 ساڵانە کوردەش، گیانی لە دەست دا”.

دوای ئەو ڕووداوە، ئەو کرێکارە کوردە لاوە ڕاگواستراوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام شەوی ڕابردوو بە هۆی قووڵی برینەکانی گیانی لە دەست دا.