چالاکانی سنەیی لەسەر گۆڕی پۆرسام عەزیزی کۆبوونەوە

0
1184

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی سنەوە، ڕۆژی پێنج شەممەشەممە 18ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، پۆلێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنیی باژێڕی سنە بۆ دەربڕینی دووبارەی هاوخەمی و پشتیانیان بۆ بنەمەڵەی پۆرسام عەزیزی، سەردانی گۆڕی ناوبراویان کرد.

پۆرسام عەزیزی کوڕی پەرویز عەزیزی و خەڵکی باژێری سنە منداڵێکی تەمەن دە ساڵانەی سنەیی لە کوردستانی خۆرهەڵات بوو کە بە هۆی هەڵەی پزشکی گیانی لەدەست دا

گیان لەدەست دانی ئەو منداڵە تەمەن دەساڵانە کوردە بە هۆی هەڵەی پزشکییەوە هەر لە سەرەتاوە ناڕەزایەتیی بەرینی چالاکوانانی مەدەنی و خەڵکی ئاسایی باژێڕی سنەی لێکەوتەوە و کەمپەینێک وەڕێخرا کە ئامانجەکانی خۆیان بەم شێوەیە پێناسە کردبوو:

  • دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی تازێبار و خەمباری پۆرسام عەزیزی
  • پشتیوانی لە بنەماڵەی عەزیزی لە کاتی تۆمار کردنی سکاڵا و لە ڕەوتی دۆسیەکەدا تا گەیشتن بە ئەنجام
  • ناسین و ناساندنی بابەت و ڕووداوی هاوشێوە کە بە هۆی کەموکورتی و پێڕانەگەیشتنی پزشکییەوە هاتوونە ئاراوە و لە ئەنجامدا کەسێک کەم ئەندام بووە یان مردووە.
  • پێدانی بەربەرینی زانیاری بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار و تێهەڵێنانەوە و ڕاگرتنی هەڵەکان لەم بوارەدا.

هەروەها پارێزەر “کاوە ئەسەدی” بە شێوەی خۆبەخش بەدواداچون و پارێزەریی ئەو دۆسیەی وەئەستۆ گرتووە.

ئامادەبووانی ڕێوڕەسمی ئەمڕۆی سەر گۆڕی پۆرسامی دە ساڵان، نووسراوەگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە تێیدا داوایان کردبوو، کۆتایی بە هەڵەی پزشکی لە ئێران بهێندرێت و چیتر کەس نەبێتە قوربانیی ئەو پشت گوێ خستن و خەمساردییانە.

photo_2016-09-17_18-27-07

photo_2016-09-17_18-27-11

photo_2016-09-17_18-27-15

photo_2016-09-17_18-27-18

photo_2016-09-17_18-27-26