ڕۆژنامەنووس عەدنان حەسەنپوورگەڕایەوە باوەشی ئازادی

0
1329

عەدنان حەسەن‌پوور،  ڕۆژنامەنووسی زیندانیی کورد، پاش تێپەڕاندنی 10 ساڵ زیندان، ڕێکەوتی 20ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی ئازاد بوو.

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک، عەدنان حەسەن پوور لە مێژینەترین ڕۆژنامەوانی زیندانیی ئێران، دوای تێپەڕاندنی ١٠ ساڵ سزای زیندانیی بەسەردا سەپاو، لە زیندان ئازاد بووە.

عەدنان حەسەن پور رۆژنامەنووس و خەڵكی شاری مەریوانە، ٥ی ڕێبەندانی ١٣٨٥ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش چەند مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعات، ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٨٦ی هەتاوی لە دادگای شۆڕشی مەریوان بە شێوەی نهێنی دادگایی و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و موحاربە” سزای سێدارەی بەسەردا سەپا، ئەو حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێگای سنەش دا پەسند کرا.

دوای سێ مانگ ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٣٢ی دیوانی باڵای ئێرانیشەوە پشتڕاست کراوە و لە کۆتاییدا بە داوای دادگایی پێداچوونەوە لەلایەن پارێزەر ساڵح نیکبەخت و سیروان هووشمەندی، پارێزەرەکانی عەدنان، ئەو سزایە هەڵوەشاوە.

دواتر عەدنان حەسەن‌پوور لە دوو دادگاییدا لە ڕێکەوتی ١٦ خەرمانان و ١١ی ڕێبەندانی ١٣٨٧ ی هەتاوی کە هەمدیسان بە شێوەی نهێنی بەڕێوەچوو، سزای ٣١ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپا، بەڵام ئەو حوکمەش لەگەڵ ناڕەزایەتیی توندی پارێزەرەکانی بەرەوڕوو بووەوە و لە دادگای پێداچوونەوە بۆ 15 ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

عەدنان حەسەن پوور ماوەی 8 ساڵ بە بێ ئیزنی سەردان لە بەندیخانەدا بووە و تەنیا پاش ساڵی هەشتەمی بەندیخانە، مۆڵەتی سەردانی بنەماڵەکەی پێدرا.