سەقز و خۆکوژییەکی تری ئافرەتان

0
935

مرۆڤایەتی بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، ژنێک بە ناوی”مریەم. م” خەڵکی گوندی “بۆخڵو” سەر بە ناوچەی “سەرشیو”ی سەقزڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی 1395ی  هەتاوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

مریەم خێزاندار و خاوەندی دوو منداڵە.

کەسێکی ئاگادار لەمبارەوە بە هاواری ڕاگەیاند: “مریەم دوای ئەوەی کە گەردن ئازایی لە کوڕە گەورەکەی دەکات، لە ژوورێکی ماڵەکەیان خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

هۆکاری ئەو خۆکوژییە تا ئێستاش ناڕوونە.