وتووێژ له‌ گه‌ڵ پەیام محەممەدی مافی مرۆڤ له‌ ئاستی جیهانیدا و به‌راوردێك له‌ گه‌ڵ ئێران”

0
1190

خوێنەری هێژا، بابەتی بەردەستت وتووێژێکی تایبەتیی ژووری ڕۆژەڤ لە تێلێگرامە کە بە میوانداریی بەڕێز پەیام محەممەدی،  کارناسی باڵای مافناسی و دانیشتووی شاری سنه‌ و بەپێشكەشکاریی هێدی کامرانیپوور ئەنجام دراوە كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ڕۆژی كورد بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ 

ڕۆژەڤ: بەم شێوەیە باسەکە دەست پێدەکەین.مافی مرۆڤ چییە ؟ پێناسەیەکی گشتی لە مافەکانی مرۆڤمان بۆ باس بكه‌ن  تکایە.

rojeeevv peyam mohammadi
پەیام محەممەدی

محەممەدی: مافی مرۆڤ سەرەکیترین مافی ئینسانەکانە

چەند پێناسەی گشتی هەیە :

جیهانییه واتا تایبەتمەند بە ناوچە یان نەتەوەیەکی جییاوازەوە نییە

لە بناغەدا لە سرووشتی ئینسانی و وەکوو ئەڵێن حقوق (طبیعی ) گیراوە

زمانیێکی ئەخلاقی هابەشە لە نێو مرۆڤەکاندا

بۆ نموونە حەقی ژین

حەقی ئازادی

حەقی عەدالەت خوازی

ئینسانی نەخوێندەواریش تەنانەت منداڵیش زۆربەی ئەو شتانەی بەلاوە جوانە.

ڕۆژەڤ: پرسی مافی مرۆڤ لە چ کاتێکەوە هاتووە و چۆناوچۆن بوو کە ئەو پرسە گرینگە ورووژێندرا و چۆن بوو هەست بەو بۆشاییە کرا؟

محەممەدی:  مافی مرۆڤ بەو واتا کە مەبه‌ستی ئێمەیە ساڵ 1948 زایینی پاش شەڕی جیهانی دووهه‌م لەلایان وڵاتە یەکگرتووکانەوە لەبەرچاو گیرا و وەکوو ئێعلامیەی جیهانی مافی مرۆڤ بڕیاری لەسەر دراوە. با ئاماژە بەوەش بکرێت کە زۆربەی ئایینەکانیش بەش بەحاڵی خۆیان هەندێ لەو مافانەیان پێناسە کردووە و لە لایانگری خۆیان داوای پاراستنی ئەوەیان کردووە. لە سەردەمی نوێدا بە هۆی سکولاریزمە کردن ئەو شتانە پەرەی زیاتری پێدراوە و دیارە لەگەڵ پێداویستیەکانی ئینسانی ئه‌مڕۆییدا بەرانبەری باشتری کراوەتەوە. لە بڕیارنامەی جیهانی ماڤی مرۆڤدا  مافەکان بە چەند دەستە دابەش کراون

مافی مەدەنی، ڕامیاری، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی. بۆ نموونە بەندی 22هەتا 28

تایبەت دراوە بە بابەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی

هەروەها مادەکانی 3 تا 21تەرخان کراوە بە ماڤی مەدەنی و ڕامیاری

ئەم دەستە لە بەرانبەری لەگەڵیاندا چەند جییاوازی گەورەیان هەیە بۆ نموونە مافی ئابووری ، کۆمەڵایەتی و فەرەنگی پۆزیتویسمن واتا پیویستیان بە سەلماندن و یاسای ناوخۆیی دەسەڵاتەکان هەیە ـ دەبێ دەسەڵاتەکان  پاڵپشتی لێ بکەن و پیپارێزن ـ ناکرێ لەسەریان بڕیارێکی گشتی بدرێت ـ دەقیق بەراورد ناکرێن و هەڵسەنگاندنیان ئەستەمە .

بەڵام بە پێچەوانە مافی مەدەنی و ڕامیاری (سیاسی ) نێگاتیون واتا سەلماندنیان پیویست نییە ـ ڕاستەقینن ـ بەراورد دەکرێن و پێشل کردنیان سزا وتاوانی لەسەر دانراوە. با ئەوەش بڵێم کە بە هۆی پاراستن و پەرە پێدان بە مافە پاشان چەنده‌ها بڕیاڕنامە و یاسای نێوده‌وڵەتیان دەربڕیوە و زۆربەی ده‌وڵەتەکان بڕیاریان لەسەر پاراستنی داوە.

ڕۆژەڤ: فەلسەفەی مافی مرۆڤ چییە و مافەکانی مرۆڤ بەسەر چ دەستەگەلێکدا دابەش دەبن بەگشتی. 

محەممەدی: فەلسەفەی مافی مرۆڤ بەرچاوخستن و پاراستنی ڕەوشتێک ئاکاری کۆمەڵایەتییە کە دەسەڵاتەکانی جیهان لەدەرەو و نێو وڵاتانی خۆیان لەبەرچاوگرن و پارێزەری بن. بڕیارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لە سی بەنددا لەسەرەکیترین مافەکانی ئینسان وەکوو حەقی ژیان هەتا مودێڕنترینیان وەکوو حەقی ئازادی بیر و باوەڕ و دادڕەسی عادلانە و بێ لایەنەی ڕچاو گرتووە.

ڕۆژەڤ: باستان لەوەکرد کە ئایینەکان هەرکامەیان بەشێک لە مافی مرۆڤیان پاراستووە.

جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ لەگەڵ ئایینی ئیسلام چەندە ناتەبایی هەیە ؟ گەلۆ دەشێ ئایینی ئیسلام و مافی مرۆڤ جیاوازییان نەبێت ؛ تەناقوز نییە لەنێوان مافی مرۆڤ و ئایینی ئیسلامدا؟

محەممەدی: دیارە ئایینەکان کاتی خۆی دەستێکی باڵا و حاشانەکراویان لە داڕشتنی یاسا و مافی مرۆڤدا بووە

بۆ نموونە سەبارەت بە قصاص یان تاوانی مرۆڤکوژی پێش ئایینی جوولەکەکان لەگەڵ بکووژ هەموو بنەماڵە و عەشیرەتەکەیان تاوانباردەکرد ئایینی یەهوود قەساسی تاکەکەسی داهێنا و گوتی دەبێ تەنیا ئەوه‌ی ئینسانێکی کوشتووە سزا بکرێ و لەو بارودۆخە تۆڵەسەندنی نالەبارە بووبە تاکەکەسی کردنەوەی تاوان پاشان مەسێح هات و گۆتی چاو بەرانبەر چاو یان بیبەخشن و هەروەها ئایینی ئێسلام دیە وەرگرتنیشی بەوە زیاد کرد. بەڵام من وەکوو خۆم پێم وانییە ئایینەکان بتوانن وڵامدەری پێداویستیەکان تەمی کۆمەڵگا و مرۆڤی ئەم سەردەمە بن.

ڕۆژەڤ: پێتان وانیە کە لەئایینی ئیسلامدا، مافی ژن وەکوو نیوەی کۆمەڵگا و دایکی ئەو نیوەکەیتر پێشێل بووە ؟!

ژنێک بە نیوەی پیاو حەساو کردن پێشێلکاریی مافی مرۆڤ نییە؟

ئەوەی کە میرات نیوەی کوڕ دەگات بە کچ ، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ نییە؟

حیجابی زۆرەملێ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ نییە؟

فرەژنی و ئەو مافەی بە پیاو دراوە، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ نیە؟

محەممەدی: بۆ نموونە یاسای مەدەنی ئێران کە بانگەشە دەکات دەبێ یاساکانی لەگەڵ ئاییندا بسەنگێ تەواو لە کودی ناپلئون یان یاسای مەدەنی فەڕانسە گیراوە یان بە پێ فقهی ئیسلامی بیمە یان قەردادی کار حەڕامە بەڵام لە ئێراندا مەژبوور بوون دانی پێدا بنن. هەروا کە عەرزم کردی لە واتانی ئۆرووپی و ئێستاش زۆربەی وڵاتانی دنیادا مافیان وەکوو هەموو بووارەکانیتر سکوولاریزە کردووە و ئەو کێشەیان نەماوە بەس ئەم کێشە تەنیا لە وڵاتانی ئیسلامیدا زق خۆی دەنوێنێت. سەرەڕای ئەو شتانە عەرزمی کردی ماف یان هەموو زانستەکان بە گشتی وەکوو خۆیان قەت ناکرێت جەزمی و موتڵەق ببنەوە و بڕیاری کوتاییان لەسەر بدرێت بۆیە دەسەڵات و ڕێکخراوە فقهیکاندا لەگەڵ زانستی ئینسانی و طبیعی کێشەیان هەیە و ڕووی خۆشی پێ نادەن. ئەم بابەتە ئێجگار بەربڵاوە و وەکوو ئەڵێن باسێکی زۆر دەگرێتە خۆی بۆ نموونە بەندی 10 یاسای جیهانی لە دادگای بێ لایەن و دادڕەسی عادڵانە باس دەکات من بۆخۆم لێکۆڵینەوەیەکم لەسەر دادڕەسی عادڵانە یان منصفانە (بەس لە تاوانەکانی ئیداری ئێراندا ) هەیە کە هەشتا لاپەڕەیە. یان زۆر شتی دیکە لەو بڕیارنامەدا هەیە کە کۆمەڵگای ئێمە ڕێگای پاراستنی ئەوەی قەت پێنەدراوە یان یاساکانی بە پێچەوانە و دژ بەوی نووسراوە.

ڕۆژەڤ: پێتان وانیە کە بەرژەوەندی (سود، منفعت) بە تەواوەتی مافی مرۆڤی کردووەتە شتێکی فۆرمالیتە و تەنیا لە قاڵبی ڕاگەیاندنەکاندایە و دەبیبین کە خوێنی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ئاوی وڵاتانی ئورووپایی هەرزانترە و ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان کردووەتە گۆڕەپانی سیاسەتی خۆیان .

تا چەندە هاوڕا (موافق)ی ئەو وتەیەن؟

محەممەدی: ئەو بابەتە هەندێ سەرچاوەکەی جییاوازە و پێوەندی لەگەڵ یاساکانی ڕێکخراوەی دۆڵەتەیەگرتووکان هەیە .

وڵامی ئەوپرسیارە لە نێوان (حوقوق بین الملل ) دا بەدی دەکرێ.

بەداخەوە یاساکانی جیهانی بەگشتی ، لاوازترین (ضمانت اجرایی )یان هەیە و ئەو شتە کە بۆوەتە هۆی بەرژەوەندی خەڵکی خۆیان لای ئێمە خەیاڵە.

ڕۆژەڤ: کاک پەیام ، دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

محەممەدی: بەندی ۵ ئەڵێ ئەشکەنجەو ئازار بەهەر شێوەیەک قەدەغەیە

بەندی ٦ : هەموو بەرانبەر بە یاسا بەرانبەرن و نابێ جییاوازییان بێت

بەندی 7تا 12 سەبارەت بە دەستبەسەر نەکردنی مرۆڤ بە بێ بەڵگە و حوکمی مەحکەمەیە ، باس لە دادگای عادلانە و حەق وەکێڵ و دادگای بێ لایەن و سەربەخۆ دەکات

بەندی 12 باسی سنووری تاکەکەسی دەکات

18 باس لە ئازادی بیر و ئایین و حەقی گۆڕینی ئایین دەکات

19 سەبارەت بە ئازادی بیر و بۆچوونە و دەربڕینی باوەڕە

20 باسی ئازادبوونی حیزب و ڕێخراوە دەکات و…..

بۆخۆتان بیسەنگێنن دۆخی ئەم شتانە لە ئێراندا چۆنە؟

تازه هەروەها کە پێشتر گوتم ئەو بڕیارنامە هی 1948ی زایینیە و پاش ئەوە سەدان بڕیارنامەی دیکەیان پێک هێناوە کە زۆر شتی تری لەبەرچاو گرتووە و ئێرانیش ئەندامی زۆربەیانە و بڕیاری لەسەر پاراستنیان داوە.

ڕۆژەڤ: حکوومەتی ئێران، جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤی پەسند کردووە و لە واژۆکەرانی ئەو جاڕنامەیەیە لەکاتێکدا هیچکام لە بەندەکانی لەبەرچاو ناگرێت.

ئەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جگە لە #ابراز #نگرانی و #محکوم کردن ایران ، هیچی دیکەی لەدەست دێت؟

ئەو هەڵوێستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تا چەندە کارساز دەبن ؟!

محەممەدی: هیچ (ضمانت اجرایی) یەکیان نییە.

ڕۆژەڤ: کاک پەیام با بچینە سەر باسی تەخەسوسی خۆتان کە حقوق خصوصیە. پێناسەی مافە تاکەکەسییەکان (حقوق خصوصی)  چییە؟

محەممەدی: ماف وەکوو زانستێک بە چەند بەشی سەرەکی هەیە

مافی تاکەکەسی بەرانبەر بە مافی گشتی یان عموومیە

مافی تاکەکەسی سەبارەت بە پێوەندی و کەین بەینی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکترییە و ئەوی دیکە سەبارەت بە ڕێکخراوە و دام دەزگای دەسەڵات و پێوەندی  خەڵک لەگەڵ دەسەڵات. مافی خوسووسی بۆخۆشی دابەش بووە بە مافی مەدەنی ـ تجارەت ـ ئایینی دادڕەسی ـ خانوادە و …..

بەڵام بەشێکی گرینگی دەگڕێتەوە بۆ حەق و مافی مڕۆڤ بەڕانبەر بە دام و دەزگای قەزایی و مەحکەمەکان.

ڕۆژەڤ: ئێستا ئەو پرسیارە دێتە پێش کە دۆخی مافە تاکەکەسییەکان لە ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

محەممەدی: ڕۆژهەڵات کە ڕوونە و پێویستی بە وتن نییە دیارە وەکوو بەشێک لە ژێر دەسەڵاتی ئێرانە بەڵام پێم وابێت باشوور سەڕەڕای ئەوی کە هێشتا سیستمی قەزاییەک ناپۆختی هەیە بەڵام گەلێ بە ستانداردی جیهانییەوە نزیکترە.

پێم وابێت لێرەدا بە ڕاشکاوی ئاور لەو پرسیارە درابێت.

ڕۆژەڤ: سێدارە لە نەزەری مافەکانی مرۆڤەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟پێتان وایە کەسێک کە دەسدرێژی دەکات، کەسێک کە کەسێک دەکوژێت، زۆر کەس هاوڕای لە سێدارەدانیەن. ئێوە وەکوو شارەزایەکی ماف ، ڕاتان لەو بارەوە چییە؟لەسێدارەدان ڕێگاچارەیە؟بڕێ کۆمەڵناسیش ، لەسێدارەدان وەکوو عامڵێک دەبینن کە توندوتیژی بازتەولید دەکات. ئێوە ڕاتان لەو بارەوە چییە؟

محەممەدی: زۆر ڕوونە کە بەرتاوانکردنی مرۆڤ بە هۆی بیر و باوەڕەوە بە بچووکترین تاوانیش ناشیاو و دژ بە مرۆڤایەتییە چ بگاتە ئەوە بەو چەشنی سزیاش بکرێت، زۆربەی مافناسانی ئێرانیش لەسەر ئەو بیڕ و باوەڕەن و ئامارەکان ئەو شتە دەسەلمێنیت نەک هەر لە سێدارەدان زۆربەی لە تاوانەکان دەرئەنجامی پێچەوانەی بووە و دامدەزگای قەزایی ئێرانیش بەرەو ئەوە دەڕوات کە (جرم زدایی ) بکات و سەبارەت بە زۆر شت وایان کردوون بۆ نموونە چک یان ناخۆشینی اعتیاد و ……

بەڵام سەبارەت بە ئەو شتانەی کە پێوەندی بە باسی ئەمنیەتی و ڕامیارییەوە هەیه بەداخەوە دەستیان ناڕوات.

بەس لە کوتاییدا یەک داواکاریم هەیە هەرچەند سەبارەت بە هەندێ شت چیمان لەدەس نایێ بەڵام زۆر گرنگە لانی کەم لە بابەتی یاسای مەدەنی و پێوەندیمان لەگەڵ یەکتریدا تۆزێک زانیاریمان هەبێت و بۆخۆمان مافی بنەماڵە و کەسانێ لەگەڵاندا پێوەندی ڕاستەخۆمان هەیە لەبەر چاو بگرین . پێم وایە ئەگەر ئاڵەگۆڕەکە لە خۆمانڕا دەست پێ بکەین گۆمەڵگاشمان بۆ دەگۆڕدرێت .

ژیانتان پڕ بێت لە هیوای سەرکەوتن

ڕۆژەڤ: لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی کاک پەیام دەکەین کە لەو مژارە تایبەتەدا لەگەڵمان بوو.