میلیتاریزە کردنی کوردستان بەردەوامە/ورمێ، سنە، نەغەدە

0
676

لە درێژەی میلیتاریزە کردنی کوردستان، لە دوو شاری سنه و ورمێ هێزی ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان کراوە

ڕۆژی کورد: سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ هیزێکی زۆر کە هەڵگری کاتیۆشا و تۆپی ١٠٦ بوون بەرەو لێڕەوار و چیاکانی پشت گوندی باوان ڕۆیشتوون و تا ئێستاش لەو ناوچانە لە حاڵی گەڕان و پشکنین دان.

لە بەرە بەیانیی ئەمڕۆ تا کات ژمێر ٤ی ئێوارە، پادگانی زێوە ـی ناوچەی مەڕگەوەری ورمێ بە بەردەوامی چیاکانی سنووری نێوان ئێران و تورکیەیان تۆپباران کردووە.

میلیتاریزەکردنی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بەردەوامە و لە شاری کامیارانیش ڕەوشی تووندی ئەمنی گیراوەتە بەر و بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، لە رێگای کامێرای چاوەدیریی هاتووچوو، سەرجەم هاتووچووی هاوشاریان لە ژێر چاوەدێری دایە.

هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، هێزی نیزامییان بۆ سنوورەکانی کوردستان ڕەوانە کرد.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی “ساڵیان” سەر بە ژاوەرۆی سنه، هێزێکی نیزامیی زۆری ڕژاندووەتە ئەو ناوچەیە.

هەروەها هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری نەغەدە هێزیان بۆ شنۆ ڕەوانە کردووە و ئەو شارە و سنوورەکانی زیاتر خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت