بارزانی: مەزهەر خالقی جێگەی شانازی هەموو لایەکمانە

0
505

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ٤ی ٢٠١٧ لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هونەرمەندی گەورە و ناوداری كورد مەزهەر خالقی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئەحواڵپرسینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مەزهەر خالقی كرد بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە ژیانی فەرهەنگی و كولتووریی گەلی كوردستان گێڕاویەتی و هەروەها هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرەكانی بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی بۆ خواست و ڕایگەیاند كە مەزهەری خالقی جێگەی شانازیی هەموو لایەكمانە.
هەر لەم دیدارەدا مەزهەر خالقی سوپاسی ئەرک و ماندووبوون و خەباتی سەرۆک بارزانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی سەرۆک بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی ئەوەی خستەڕوو كە هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پڕۆسەی سەربەخۆیی كوردستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت