مەترسی لەسێدارەدانی 2 زیندانیی سیاسیی کورد لە ئارا دایە

0
263

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەندێک سەرچاوە، ئەگەری لە سێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی كورد بە ناوەكانی “عەبدووڵا سەروەرییان و ئەنوەر رۆستەمی” كە بە تاوانی هاوكاری حیزبە كوردیەكان دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بە سەر داسەپاوە، ئارادایە.

عەبدوڵڵا سەروەرییان خەڵكی باژێڕی سنەیە و چەند ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی سەردانی یەکێک لە نزیكانی بنەماڵەکەی، سەردانی كوردستانی باشوور سەفەری کردووە و کاتی گەڕانەوە لە خاڵی سنووریی باشماغ،  لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر و لە دادگای شۆڕشی باژێڕی سنە بە تاوانی محارەبە و هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

عەبدووڵا سەروەریان کە 25  ساڵ پێشینەی کارکردن لە ئەرتەشی ئێرانی هەیە، لە كاتی دەستبەسەربوونیەوە تا ئێستا لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش كراوە.

هەروەها ئەنوەر رۆستەمی، چالاكی سیاسیی کورد کە مانگی گوڵانی ساڵی 1387ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاشان بە تاوانی محارەبە و هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

شایەنی باسە، ئەم دوو چالاكە سیاسیە ئێستا لە زیندانەکانی ئورمیە و  ماكۆ لە ژێر هەڕەشەی حوكمی لە سێدارەدان دان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە