ئانگێلا مێرکل و وەرگێڕەکەی زۆر نەهێنیی تورکیەیان ئاشکرا کرد

0
617

ڕۆژی کورد: ئانگێلا مێرگل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا سەردانێکی بە مەبەستی دانوستان لەسەر ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریە بۆ تورکیە کرد، دوای گەڕانەوە گەلێک نەهێنی لەسەر ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیە ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەیەکی ئاڵمانی باس لەوە ەکا کە خاتو مێرکل دەیویست بە ناڕاستەوخۆ و خۆپارێزییەوە باسی بکا گوتی: “تورکیە وڵاتێکە کە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە لەز و خێرا هاویشترا ناو جیهانی پێشکەوتوووە بەلآم ئێستا خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕەشی پێشووی”.

هەروەها “هانس شیللێر” ورگێڕی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان کە لەم سەفەرەدا لەگەڵ ئانگێلا مێرکێل بووە لە وتووێژێک لەگەڵ “هەواڵنێرە ئاڵمانیەکان” باسی لە هەموونی کەلوپەلی مێژوویی و دێرینەی سووریە و عێراق لە ناو کۆشکی مەزنی تازە بینای سەرۆک کۆماریی تورکیەدا کردووە و گوتوویەتی “سەرم سووڕماوە، ڕێبەری تیرۆریستیی داعش، ئەبووبەرک بەغدادی، هەموو ئاسەوارە بەنرخەکانی موزەی عێراق و سووریەی بە دیاری داوە بە ئەردۆغان”.

دەگوترێ لەو سەردانەدا ئەردۆغان داوای لە مێرکێک کردووە لەسەر ئەو سەنەڵیە دانیشێت کە دیاری بەغدادی بووە بەڵآم مێرکێل ڕەتی کردۆتەوە.

وەرگێڕەکەی خاتوو مێرکل کە پێشتر لە سەفارەتی ئاڵمان لە تورکیە کاری کردووە بە هەواڵنێرانی گوتووە: “ئەردۆغان لەو سەردنەدا زۆرتر لە نەخۆشێکی دەروونی دەچوو تا کەسێکی سیاسی و دیپلۆماتکار، ئەردۆغان زیاتر لە پێشینەی سیاسیی خاتوو مێرکلی دەپرسی و هیچ یاسای دیپلۆماتیکی لەبەر چاو نەگرتو  تەنانەت پرسی: “ئەرێ ڕاستە دەڵێن باوکت سیخوڕی ڕێکخراوی سیخوڕی و ئاسایشی ئاڵامنی ڕٶژهەلات بووە؟”

هانس شیلێر هەروەها گووتویەتی: “هۆکاری سەرەکیی شەڕ لە سووریە، چاوکانییە مەزنەکەی گازی قەتەرە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت