مەریوان: هێزە ئینتزامییەکان پێشیان بە دووچەرخەسواریی ئافرەتان گرت

0
735

ڕۆژی کورد: بە هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری مەریوان، ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری مەریوان پێش بە دووچەرخەسواریی ئافرەتان گیران.

لە مەریوان و لە ڕۆژی سێ شەممەی بێ ترۆمبیلدا کە لە مەریوان وەک نەریتێکی ژینگەپارێزی بەڕێوەدەچێ، ئەمڕۆ دووچەرخەی چەند ئافرەتێکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستی بەسەردا گیرا.

شایەتحاڵان دەڵێن هێزە ئینتزامیەکان هەوڵیان داوە بەڵێننامە بەو خانمانە تەژی بکەنەوە کەچی تر دووچەرخەسواری نەکەنەوە.

بیانووی هێزە ئینتزامییەکان بۆ ئەو پێشگرییە، حەرام بوونی دووچەرخەسواری لە ئایینی ئیسلام دایە.

دەگوترێ ئەو پێش پێگرتنانە دوای گۆڕینی فەرماندەی هێزی ئینتزامی لەو شارە هاتۆتە ئاراوە.

لە دوای گۆڕینی بەردەوامی فەرماندە و بەرپررسە سەربازییەکان لە ئێران، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کەسێک بە ناوی سەرهەنگ حەیدەری وەک فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی مەریوان دەست  نێشان کراوە.

چالاکیی ژینگەپارێزی لە مەریوان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەربەرین پەرەی سەندووەو بۆ ئەو مەبەستە کەمپەینگەلێکی جیاجیای ژینگەوانی پێکهاتوون، یەکێک لەو کەمپەینانە کەمپەینی “سێ شەممەی بێ ترۆمبیل”ـە کە لە سەر داواکاریی ئەو کەمپەینە لەو ڕۆژەدا خەڵکی ئاسایی و وەرزشوانان بە دووچەرخە هاتووچۆ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت