کوژراونی بەکرێگراوانی ڕژیم بە هۆی پەلاماری کەسانی نەناسراو لە ناوخۆ

0
1085

ڕۆژی کورد: یەکێک لە ٣ برینداربووی ناو ماشینی جۆری سەمەندی سەر بە کەڵانتەریی مەریوان کە سەر لەئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن کەسانی نەناسراو، بە نارنجۆکی دەستی هێرشیان کرایە سەر سەر، گیانی لە دەست دا

“عەبدوڵڵا مروەتی” خەڵکی گوندی پایگەلانی سەوڵاوا، کە یەکێک بوو لەو ٣ کەسە کە هێرشیان کرا سەر، بەهۆی قووڵیی برینەکانی لە نەخۆشخانەی مەریوان گیانی لەدەست دا.
لەلایەکی ترەوە یەکێک لە جاشەکانی شاری سەقز بە ناوی “جەلیل سیادری” لە نەخۆشخانەی “تەئمینێ ئیجتماعی”ـی ئەم شارە مردووە،.

هەروەک لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ڕۆژی سێ‌شەممە لە گەڕەکی ساڵح ئاوای ئەم باژێڕی سەقز، ئەو جاشە و ٢ جاشی تری رێژیم لە لایەن چەند گەنجێکی باژێڕی سەقزەوە کەوتنە بەرپەلامار و هەر سێ جاش بە تووندی بریندار بوون.

لەمەڕ ئەو پەلامارەی گەنجانی سەقز بۆ سەر جاشەکان، پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو کە: ” شایەتحاڵێک لەمبارەوە گوتی: “چەند کەسێکی نەناسراو و دەم و چاو داپۆشراو خەریکی نووسینی درووشم لەسەر دیوارەکان بوون، ترۆمبیلێکی پێژۆ بە دوایانەوە بوو، کاتیک جاشەکان بە مەبەستی ڕاونان و دەستبەسەرکردنیان لە  ترۆمبیلەکە دابەزین،  کەسانی درووشم نووس هێرشیان بردنە سەر  و هەر سێ جاشەکە بریندار کران، یەکێک لە جاشەکان بە هۆی قووڵیی برینەکانە بەر لە گەیشتن بە نەخۆشخانە مردووە.”

زانیارییەکان باس لە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە ناو جاش و بەکرێگیراوانی ڕژیم و بەتایبەتی ئەندامانی ناخۆجێی سپا و هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە ناوخۆ دەکەن و دەگوترێ دوای هێرشەکانی سەقز، مەریوان و سەردەشت بۆ سەر بنکە و هێزەکانی ڕژیم، ترسێکی زۆر لە ناو دڵی هێز و بنکەکانی ڕژیم لە کوردستان خزاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.