گەلە گورگێک ١٢٠ سەر مەڕو ماڵاتیان لە سەلاسی باوەجانی شەل و کوت کرد

0
1135

هیرشی گەلە گورگێکی برسی بۆ رانە مەڕێک لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە سەلاسی باوەجانی، ١٢٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو گوندە، کوژرا و بریندار بوون.

ئەو گەلە گورگە لە گوندی گەزنەی سەربە شارستانی سەلاسی باوەجانی هێرشیان کردۆتە سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو گوندە.

لەو رووداوەدا ٦٣ سەر مەڕ خنکێندراون و ٧٤ سەری دیکە مەڕ و بزن بریندار بوونە.

 لە چەند رۆژی رابردووشدا گەلە گورگ هێرشی کردبووە سەر رانە مەڕی گوندەکانی دەوروبەری شێخ سەڵە و ئەشکی و ژمارەیەکی بەرچاو مەڕو ماڵاتی ئەو دو وگوندەیان لە ناو بردبوو.

دەگوترێ لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو گورگ و بەراز لەلایەن ئیدارەی ژینگەپارێزیی پارێزگەکانی کوردستانەوە بەڕەڵا کراون و زەرەر و زیانێکی مادیی بەرچاویان بە وەرزێڕان و ئاژەڵداران گەیاندووە.

بە گوتەی شایەتحالیک لە ناوچەی سەقز، ئیدارەی ژینگەپارێزی ژمارەیەک گورگیان بەڕەڵا کردووە و هەتا ئێستا چەندین جار پەلاماری ڕانە مەڕەکانیان داوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مەڕوماڵاتی ئەو ناوچانەیان بریندار کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت