ئەگەری مانگرتنی بێ سنووری زیندانیانی ڕەجایی شەر بە هۆی زێدەبوونی گوشارەکان لە ئارادایە

0
652

ڕۆژی کورد: پەروەندە سازی و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی دەزگای قەزایی و زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە دژی زیندانیان، سەرەڕای مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی زیندانیان، هەتا ئیستاش درێژەی هەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ـەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “گوشار بۆ سەر زیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج زیادی کردووە و لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتە، یەکێک لە زیندانیان مانگرتنی بێ‌سنوور ڕادەگەیەنێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە، خالید حەردانی زیندانیی عەرەبی ئەهوازی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە بە سووکایەتی کردن بە “خامنەیی و بەرپرسانی ڕژیم” تۆمەتبار کرابوو، لە ئەگەری بەردەوامیی گوشارەکان، مانگرتنی بێ‌سنوور دەست پێدەکات.

به گوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ٩ مانگ پێش ئێستاوە، دەزگای دادوەری، پێشی به ئازدادیی نایاسایی دۆسیەکانی خالید حەردانی گرتووەو هەتا ئێستاش ئەشکەنجه و پەروەندەسازییەکان درێژەیان هەیە.

خالید حەردانی کە لە ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەستبەسەرە، پێشتر به تۆمەتی سووکایەتی کردن بە خامنەیی و بەرپرسای رژیم، حوکمی دوو مانگ زیندانی کردنی بۆ بڕابوویەوە.

بنەماڵەی ئەو زیندانییە عەڕەبە کە ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان نەبوو، بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە زێدی خۆیان بەجێهێشت و ڕوویان لە دەرەوەی وڵات کرد.

خالید حەردانی ساڵی ٧٩ی هەتاوی بە تۆمەتی کێشە دروست کردن بۆ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر، حوکمی لەسێدارە درانی بۆ بڕایەوە و دواتر ئەو حوکمە بەهۆی ناڕەزایەتیی بنەماڵە و پاڕیزەرەکانییەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.