مانگرتن لە نۆروێژ و ئاڵمان بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، بەردەوامە

0
1006

ڕۆژی کورد: ماوەی سێ رۆژە کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ئۆسڵۆی پێتەخی نۆروێژ، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

 سۆران شێرزاد، ئاسۆ خەبات‌و سیروان بەرزگەر، بە شێوەی بەردەوام لە یەکەم ڕۆژەوە بەشداری ئەو مانگرتنە بوون و لە درێژەی ئەو مانگرتنە چەندین چالاکی سیاسی تریش کە بریتین لە محەممەد سەمەد‌ی‌‌، موختار نەقشبەندی‌ و ملووک پەیوەست بەو مانگرتنە بوون.

سۆران شێرزاد، وتەبێژی مانگرتووەکان ئاشکرا کرد کە ئەوان لە مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن تا بەتەواوی ڕای گشتی نۆروێژ و دام و دەزگا دەسەڵاتدارەکانی ئەو وڵاتە لە دۆخی نالەباری کەبوودوەند و هەموو بەندکراوە سیاسییەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەلات ئاگادار دەکەنەوە و ویژدانی مرۆڤ دۆست و دنیای ئازاد لە مەڕ پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دا دەبزوێنن.

بەپێی لێدوانی سۆران شێرزاد، چالاکی سیاسی و یەکێک لە مانگرتووان، بۆ ڕۆژی کورد: “ڕۆژانە خەڵکانێکی زۆر لە تێکۆشەرانی کورد و مرۆڤدۆستانی نۆروێژی ‌و خەڵکانی سڤیل سەردانی مانگرتووان دەکەن ‌و بە شێوەی جۆراوجۆر پشتیوانی خۆیان لە مانگرتووان رادەگەیەنن.”

شێرزاد لە درێژەدا گوتی: ” ئاڵای کوردستان‌ و وێنەکانی کەبوودوەند و کەمال شریفی ‌و نووسراوەکانی دەستی مانگرتووان سەرنجی خەڵکانی نۆروێژی ‌و بیانی  بۆ لای خۆی ڕاکێشاوەو ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکانێکی بەرچاو بچنە لای مانگرتووان‌ و ئاگاداری بارودۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ‌و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو پارچەیە لە کوردستان ببن.

شایانی ئاماژەیە کە مانگرتنی چالاکانی سیاسیی کورد لە وڵاتی ئاڵمان تا ئێستا و بۆ ماوەی ٨ ڕۆژە بە شێوەی فەرمی و ١٣ ڕۆژ بە شێوەی نافەرمی، بەردەوامە.

ناسر ڕەسووڵنەژاد یەکێک لە مانگرتوانی بێرلین لەو بارەوە دەڵێ: “ئەگەرچی دۆخی جەستەیی یەکێک لە هاوڕێیانی مانگرتوو باش نەبوو، بەڵام هاوڕێیان پێداگرن لە سەر دڕێژەدانی مانگرتن تا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە ”
ڕەسووڵنەژد لەمەڕ دەستکەوتەکانی ئەو هەڵمەتە تا ئێستا دەڵێ: “ لە لایەن مێدیاکارانی ئاڵمانیەوە ڕاپۆرت لە سەر ئەم چالاکییە چێ کراوە و  نامە بۆ زۆربەی ڕۆژنامەو سایت و کەناڵە بەناوبانگەکانی ئەڵمانی ڕەوانە کرا
و تا ئێستاش پشتیوانی کوردانی نیشتەجێی بەرلین دڕێژەی هەیە”.

berluin

oslo1

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت