کوردانی ئاڵمان لە بەردەم نووسینگەی پارلمانی ئوروپا مان دەگرن

0
1028
مانگرتنی کوردە ڕۆژهەلاتییەکان لە هەندەران، دەستی پێکرد.

ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، بەپێی بانگەوازێک کە پێشتر بلاو کرابۆوە، بڕیار بوو لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە ١٢ی جۆزەردان، ئەژمارێک لە چالاکانی سیاسیی کوردی نیشتەجێی شاری بێرلین لە وڵاتی ئاڵمان بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەست بە مانگرتن لە خواردنێک ببن کە ماوەی ٥ ڕۆژە چالاکوانی کورد “کارزان شەباهەنگ” بە شێوەیەکی نافەرمی دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ ئەم مانگرتنە لەبەردەم نووسینگەی پارلمانی ئوروپا لە بێرلین ـی ئاڵمان دەستی پێکرد.تا ئێستا چوار کەس لەو مانگرتنەدا بەشدارییان کردووە کە ناوەکانیان بریتین لە : کاوە شەریفیان، کارزان شەباهەنگ، فەخەردین فەرەجی / زیندانی سیاسی پێشوو و پێشەوا مووتیعی.

ناسر ڕەسووڵنەژاد، چالاکی سیاسی کە یەکێک لە ئامادەکارانی ئەو مانگرتنەیە، لە لێدوانێک بۆ ڕۆژی کورد، گوتی: “تا ئێستا چەند کەسی تریش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەو مانگرتنەدا ڕاگەیاندووە و بڕیارە بە زوویی پەیوەست بە مانگرتنەکە بن.
بڕیارە ئەو مانگرتنە تا دەستەبەر بوونی داواکارییەکانی محەممەد سدیق کەبوودوەند لەبەر دەم نووسینگەی پارلمانی ئوروپا لە برلین، بەردەوام بێ.

شایانی ئاماژەیە کە دوای تێپەڕ بوون لە زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ لە مانگرتن و سەڕەڕای دۆخی نالەباری جەستەیی، محەممەد سەدیق کەبوودوەند، تا ئێستاش بەرپرسانی ڕژیم ئامادە نەبوون گوێ بۆ داواکارییەکانی بگرن.
هەروەها بەپێی بانگەوازێک کە ڕەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەوان لە لاپەڕەی کەسیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، بڕیارە لە سبەی، پێنج شەممە ١٣ی جۆزەردان، لە وڵاتی دانمارکیش، ئەو مانگرتنە ناڕەزایەتییە، دەست پێبکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.