خۆسووتاندنی کرێکارێک و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە کرماشان

0
960
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەمڕۆی مامۆستایانی خانەنشین‌کراوی کورد ە کرماشان

رۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ خراپتربوونی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان، کرێکارێک لە شاری کەنگاوەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و مامۆستایانی ناڕازیش بە دۆخی خراپی ژیانیان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

ئەمرۆ سی‌شەممە رێکەوتی ٦ی رەزبەر سەدان مامۆستای کوری خانەنشێن کراو بە مەبەستی ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە سیاسەتی سندووقی پاشەکەوتی فەرهەنگییان، لە بەردەم ئیدارەی خانەنشین‌کراوانی کرماشاندا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی کە لە ماوەی دوو ساڵی رابدروودا بۆ چەندەمین کۆبوونەتەوە،، کاریگەریی لەسەر باشتر بوونی دۆخی ژیانی مامۆستایانی ناڕازیی کورد نەبووە.

مامۆستایانی خانەنشین کراو بە دروشمی “هێڵی هەژاری ٣ ملیۆنە، مووچەی ئێمە یەک ملیۆنە” ناڕەزایەتییان بە کارکردی “دەوڵەت”ی حەسەن رۆحانی و سندوقی پاشەکەوتی خانەنشین‌کراوان، دەربڕی.

هاوکات کرێکارێکی شارەوانیی کەنگاوەر بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی ژیان و ئابووری بەهۆی وەدوا کەوتنی ٤ مانگ مووچەوە،  لەبەر دەم ئیدارەی شارەوانیی کەنگاوەردا هەوڵی خۆسووتاندنی دا.

هاووڵاتییانی کورد، بە دیتنی دیمەنی خۆ سووتاندنی ئەو کرێکارە کوردە، دەستبەجێ رێگرییان لە خۆسووتاندنی ئەو کرێکارە کردووە.

لە کۆتاییەکانی مانگی رابردووشدا، کرێکارێکی لەسەر کار دەرکراوی شیرکەتیکی بەرهەمهێنان لە دیواندەرە، بەهۆی دۆخی خراپی ژیان و هەژاری، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هەنووکە دۆخی کرێکاران لە ئێران بەهۆی داخرانی لەسەدا ٨٥ی کارگە و کارخانەکان رۆژ لەگەڵ رۆژ بەرەو خراپتر بوون دەچێت و هەنووکەش لەسەدا ٩٣ی کرێکاران بە شێوەی گرێبەستی کاتی لە کارگە و کارخانەکاندا سەرقاڵی کارکردنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت