ماڵپەڕی کەلیمەش دژایەتی خۆی لەگەڵ حزبە کوردییەکان ڕاگەیاند

0
558

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ بەربەرین‌بوونەوەی گورتاری بەرنگاربوونەوە لە دژی ڕژیمی ئیسلامی تاران، تەنانەت ماڵپەڕی سەربە میرحوسین مووسەوی بە دژی حیزبە کوردستانییەکان لە چوارچێوەی دیمانە لەگەڵ کۆنە پاسدارێکدا هەڵوێستی نواند.

ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٥ی جۆزەردان، ڕاوێژکاری وەزیری ئیرشادی ئیسلامیی ڕژیمی تاران لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “کەلیمە”  ئەرکی سوپای پاسدارانی لە کوردستان، ڕێکخستنی خەڵک بۆ بەرەکانی شەڕ و کەلێن خستنە نێو خەڵکی کورد و حیزبە کوردییەکان لە قەڵەم دا.

سەعید ئولفەتی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کەلیمە گوتوویەتی: “لە سەرەتای ئینقلابدا سوپای پاسداران بە مەبەستی جیا کردنەوەی ڕیزی خەڵک و حیزبەکان هاتە کوردستان.”

ئەو ڕاوێژکارەی وەزیری ئیرشادی ئیسلامیی ڕژیم “بەکرێگیراوی خۆجێیی” کوردی بە “هاو ڕەگەز”ی حیزبەکان لەقەڵەم داوە و بەگژدا کردنی ئەو کەسانەی بۆ گیانی حیزبەکان بە ستراتیژییەکی دیکەی ڕژیم لە قەڵەم داوە.

فەرماندەری پێشووی سوپای داگیرکەری پاسداران ڕایگەیاندووە: “خەتی موجاهیدینی خەڵک مەترسیدارترین فکر و سیاسەت بە دژی ڕژیم بووە، چونکە ئەوان ڕاستەوخۆ زەربەیان لە بەرپرسانی ڕژیم داوە.”

ڕاوێژکاری وەزیری ئیرشاد گوتوویەتی ڕووداوەکانی کووی دانشگا و قوربانیانی قەتڵە زنجیرەییەکانی پەیونەدییەکان بە حیزبە کوردییەکانەوە هەبووە و ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٨٨ ی بە کاری موجاهیدین لەقەڵەم داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت