وڵاتی مالدیو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند

0
646

ڕۆژی کورد: ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دەوڵەتی ماڵدیڤ دوای چل ساڵ پەیوەندی ، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند و ڕایگەیاند، سیاسەتەکانی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناڤین بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە زیان هێنەرن.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس، لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی مالدیڤدا هاتووە کە ئاشتی بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە هەیە.

کۆمەڵەدووڕگەکانی مالدیڤ کە لە کەنداوی هیدن هەڵکەوتووە ٣٤١ هەزار کەس جەماوەری هەیە و کە زۆربەیان مسوڵمانی سووننە مەسەبن.

شایانی ئاماژەیە کە ماوەیەکە زۆربەی وڵاتانی ناوچە بە دژی ئیران هەڵوێست دەگرن و ڕژیمی ئێران بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆیان تاوانبار دەکەن.

دەوڵەتی مالدیو لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆیدا داوای لە ئێران کردووە تا “گوێڕایەڵی و بەڵێندەرییەکی زۆرتری بۆ بەیانیەی ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی” هەبێ.

شایانی ئاماژەیە کە  بەیانیەی کۆتایی ١٣ هەمین کۆنفرانسی ئیسلامیدا  داوا لە ئێران کرابوو کۆتایی بە خۆتێهەڵقوتاندنەکانی خۆی لە کار و باری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێدا بهێنێت.

لە بەشێک لەوڕاگەیێندراوەدا داوا لە ئێران کراوبوو کە:

  • – پێویستە پەیوەندی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لەسەر بنەمای پەیوەندیەکی دۆستانە و خۆ تێهەڵنەقوتاندن لە کار و باری ئەو وڵاتانە بێ. ئێران دەبێ مافی دەسەڵاتداری و سەربەخۆیی دراوسێکانی و چارەسەری کێشەکان تەنیا لە ڕێگای موزاکەرەو دانووستانەوە پشتگیری بکات.

    – کۆنفرانس، هێرش بردنە سەر دەستەی دیپلۆماتکاری سعوودی لە ئێران مەحکووم دەکات.
    – کۆنفرانس لیدوانە گێرەشێوێنەکانی ئێران لەمەڕ بەڕێوەبردنی سزا یاساییەکان بۆ کەسانی تاوانبار بە تاوانی تیرۆریستی لە پاشایەتی سعوودیدا شەرمەزار دەکات.

    – کۆنفرانس، خۆتێهەڵقوتاندنی ئێران لە کار و باری وڵاتانی ناوچە وەک بەحرەین و یەمەن، سووریە و سومالی و پشتیوانی ئەو وڵاتە لە تیرۆریزم، مەحکووم دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.