عەرەبستان مۆڵەتی فڕینی کۆمپانیای ماهان ـی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

0
661

ڕۆژی کورد:عەرەبستانی سعوودی، مۆڵەتی فڕینی کۆمپانیای ماهان ـی ئێرانی بە سەر ئاسمانی سعوودیەدا هەڵوەشاندەوە و هەروەها ئیزنی نیشتنی فرۆکەکانی ئەو کۆمپانیا هەواییەی ئێرانی لە فرۆکەخانەکانی خۆی، هەڵوەشاندەوە.

دۆینێ دووشەممە، ڕۆژنامەی “دیکا” لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەواپێویی نەفەربەریی سعوودیە وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارەی گەڕاندۆتەوە بۆ “لەبەر چاونەگرتنی دۆخی ساخڵەمی پێویست” لە لایەن ئەو کۆمپانیایە لە عەرەبستان، ڕاگەیاند و گوتیشی: کۆمپانیای ماهان هی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییە و تاوانی ڕاگواستنی چەک و چۆڵی بۆ سووریە و یەمەن ـی لەسەرە کە سعوودیە لەو دوو وڵاتە لەگەڵ هیزە هەواییەکانی ئێران لە شەڕ دایە.

مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، عەرەبستانی سعوودی ١٥٠ هەڵفڕینی ئێران کە حاجیەکانی ئێرانی تێدا بوو، ڕاگرت و پێشی بە چوونیان گرت، کێ بەر کێ و ڕکەبەری نێوان سعوودیە و ئیران وایکردووە کە سعوودیە بە فەرمی ڕایبگەیێنێت کە ئیزن بە چوونی ئێرانیەکان بۆ حەج نادات.

هەرچەند لە ماوەی ٣٧ ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی هیچ کات پەیوەندی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سعوودیە ئارام و دۆستانە نەبووە بەڵام لەو ساڵانەی دواییدا و لە شەڕی ناوخۆیی سووریە و دواتر دەست تێوەردانی ئێران لە کارووباری ناوخۆیی یەمەن و یارمەتیدان بە حوسیەکان و پڕ چەک کردنیان و دواتر لەدار درانی شێخ نەمر لە لایەن سعوودیە و ئاگر تێبەردرانی سەفارەت و کونسوولگەری سعوودیە لە ئێران، پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەیشتۆتە لووتکەی ئاڵۆزییەکانی خۆی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.