دەوڵەتی بەحرەین مافی هاووڵاتی بوونی لە مەلایەکی سەر بە ئێران ئەستاندەوە

0
585

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە ١ی پووشپەڕ، دەوڵەتی بەحرەین مافی هاووڵاتی بوونی لە مەلایەکی شیعە و ناسراوی ئەو وڵاتە بەناوی ئایەتووڵا عیسا ئەحمەد قاسم کە گەورەترین کەسایەتی ئاینیی شیعەکانی ئەو وڵاتەیە، ئەستاندەوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی وڵاتی بەحرەین لە لاپەڕەی تویتێری هەواڵدەری فەرمیی ئەو وڵاتە هەواڵی بەتاڵ کرانەوەی مافی هاووڵاتی بوونی عیسا ئەحمەد قاسم، مەلای ناسراوی شیعەکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

شایانی ئاماژەیە کە دەوڵەتی بەحرەین لەوە پێشتر ، ئەو مەلا شیعەی لایەنگری کۆماری ئیسلامی ئێرنای بە دەست تێدا بوون لە کودەتا و هەروەها هاوکاری لەگەڵ حیزبووڵای بەحرەین، تاوانبار کردبوو.

مەلا عیسا قاسم کە بڕوای بە یاسای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە لەگەڵ بزاڤی “ئەلوفاق بەحرەین” کە “مەلا عەلی سەلمان” سەرۆکایەتی دەکات هاوکاری هەبووە و خوازیاری ڕووخانی سیستەمی بەحرەین و دامەزراندنی سیستەمێکی هاوشیوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون.

ئەو مەلا بەناوبانگەی شیعەکانی بەۆرەین، لە ئاژاوەکانی ساڵی ٢٠١١ی ئەو وڵاتەدا کە تێیدا چەندین پۆلیسی ئەو وڵاتە و بەشێک لە نارازییەکان کوژران، بەشداری کردووە.

شایانی ئاماژەیە کە بە گوێرەی یاسای فەرمیی وڵاتی بەحرەین، هەر تاک یان لایەنێک کە بە دژی وڵاتەکەی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دژبەر و بێگانە هاوکاری بکات، مافی هاووڵاتی ىوونی لێ دەئەستێندرێتەوە.

پێدەچێ مەلا عیساش هاوشیوەی مەلا فەڕووخ کە مەلایەکی بریتانیاییەو بە هۆی ئەوەی گومانی پەیوەندی لەگەڵ بکوژی هاوڕەگەزبازە ئەمریکاییەکانی لێدەکرێ، پەنا بۆ ئێران و کۆماری ئیسلامیی ئێران ببات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت