چه‌ندین ڕێكخراوی مافی مرۆڤ، داواكارن كۆتایی بە شكنجەدانی بەهاییەكان لە ئێراندا بهێنرێ

0
569

بە پێی ڕاپۆرتی كەمپەینی داكۆكی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، دەیان شارۆمەندی بەهایی بە بیانووی پڕوپاگەندەی بەهاییەت لە ناو موسوڵماناندا، بۆ ئەوەی دان بەسەر تۆمەتەكانیاندا بنێن دەستبەسەر كراون و كەوتوونەتە ژێر ئەشكەنجەی جەستەیی و درەوونی.

پێشتر كەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێراندا باسی لە ئەشكنجەدانی كۆمەڵێك لە بەهاییەكان لە پارێزگای گورگان كردبوو.

بانی دۆگال، نوێنەری كۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەهاییەكان لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕایگەیاند كە بارودۆخی بەهاییەكان تەنانەت لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕۆحانیشدا بەرەو باشی نەڕۆیشتوە و وتی: “ڕوون نیە بەهاییەكان تا كەی دەبێ لە ئێراندا بە جیاوازی چاویان لێ بكرێت و مافی خوێندنیان نەبێت و تەنانەت نەتوانن تەرمی مردووەكانیان بە دڵنیایی بنێژن”.

ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ باسیان لە ئەشكنجە و ئازاری بەهاییەكان لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بۆ یەكێتیی ئەورووپا كرد و داوایان كردووە لەم بوارەدا هەڵوێستێكی بەپەلە بگرن.

شایەنی باسە كە لەم دواییانەدا چاوپێكەوتنی فائیزە ڕەفسەنجانی لەگەڵ فەریبا كەمال ئابادی، زیندانیی بەهایی، هەڵوێستی توندی كاربەدەستانی ڕێژیمی لێ كەوتەوە و تەنانەت عەلی ئەكبەر هاشمی ڕەفسەنجانی ئەم كارەی كچەكەی خۆی وەك “هەڵەی خراپ” ناو برد و داوای لێ كرد یان تۆبە بكات و دوور بكەوێتەوە لە بەهاییەكان، یان وەك خۆی وتوویە “پێداچوونەوە”ی بە سەردا بكات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.