ماددە هۆشبەرەکان لە کوردستانی خۆرهەڵات و ئێران/وتووێژ لەگەڵ حیکمەت ئەمیری

0
220

خوێنەری هێژا:

بابەتی بەر دەستت، وتووێژێکە کە ڕێکەوتی ٢٩ و ٣٠ی خاکەلێوە و ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ژووری ڕاوێژ لە تۆڕی تلێگرام، لەسەر مژاری (ماددە هۆشبەرەکان لە کوردستانی خۆرهەڵات و ئێران)، بە میوانداریی بەڕێز حیکمەت ئەمیری[i]، چالاکی مەدەنی و پێشکەشکاری خاتوو، شلێر عینایەتی، چالاکەی مەدەنی، پێکهاتووە.

راوێژ: ماددەی هۆشبەر چییە و چ خەسارێکی بۆ کۆمەڵگا لێ دەکەوێتەوە؟

ئەمیر حیکمەتی
ئەمیر حیکمەتی

ئەمیری: هەر شتێک کە بۆ ماوەێیک یا چەند کاتژمێرحاڵەتێکی سەرخۆشی بە جەستەو ڕۆحی مرۆڤ بدات پێی دەڵێن مادەی سڕکەر.

ئێعتیاد وه‌ک کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، ده‌یان ساڵه‌ کۆمه‌ڵگای ئێرانی تووشی قه‌یران وکێشەی تایبەت کردوه‌. ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ ساڵانی ۴۰-۳۰ هه‌تاوییه‌وه‌ تا ئێستا له‌ په‌ره‌سه‌ندن دابووه‌ و چاره‌سه‌رێکی باشی بۆ نه‌ده‌زراوه‌ته‌وه‌.  ئێستا ئێعتیاد بووه‌ به‌ دیارده‌یاکی به‌ کۆمه‌ڵ و به‌رده‌وام ئاماری تووشبوان به‌ ماده‌ سڕکه‌ره‌کان لە زیادبوون وپەرەسەندن دایە.

 ئێعتیاد له‌ پێناسه‌یه‌کی گشتی، به‌ مانای هۆگری و خواست بۆ به‌کارهێنانی به‌رده‌وامی ماده‌ سڕکه‌ر و هۆشبەرەکانە کە پێوەندییکی قوڵ بە جەستەو و.دەرونی تاکی نەخۆشەو هەیە کە لێرا پێ ئەڵێن موعتاد.

 موعتاد لە دوای (بەکارهێنان) بۆ ماوەیێک سەرخۆش دەبێت و دوای چەند کاتژمێر (بەپێی جۆری ماددەی بەکارهاتوو ) هەستێکی ناخۆشی جەستەیی و دەرونی دایدەگرێت.

راوێژ: بۆچی رۆژ لە دوای رۆژ، ئاماری توشبوان بە مادە هۆشبەرەکان لە ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ڕوو لە زیادبوونە؟

ئەمیری: نەبوونی کار و پیشە ، لەزەت بردن لە سێکس، کێشەی دەرونی و ڕۆحی، نەبوونی سەرگەرمی و هەلی خۆشگوزەرانی ، لە ئامارێکی زۆر کەم بۆ سەرشۆڕی کەسانی دژبەر (پڕبانگەشە).

شلێر عنایەتی
شلێر عنایەتی

ڕاوێژ: ئامارێکی ڕاست و درووستتان لە تووشبووان بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەر دەستدا هەیە ؟ ئایا دەکرێت پشت ببەستین بە ئامارە بڵاوکراوەکانی حکوومەت؟ تا چەندە حکوومەت ئاماری خەسارە کۆمەڵایتییەکان بە شێوەی دروست و ڕاست بڵاو دەکاتەوە؟

ئەمیری: نە. حکوومەت قەت ئاماری درووست بڵاو ناکاتەوە.

ڕاوێژ: یانی ناتوانن به لەسەدیش (ڕێژەییش) بزاندرێ؟

ئەمیری: ئاماری تەواوو درووست نازانم. ئەم پرسیارە بکەوێتە ئاخر وەخت وڵام ئەدەمەو. دەبێ پرسیار بکەم.

ڕاوێژ: مەبەستی حکومەت لە شاردنەوەی ئامارە درووستەکان چیە؟

ئەمیری: پاک و خاوێن بوونی کومەڵگا  لە هەموو چەشنە مادە سڕکەرێک، پاک و خاوێن نیشاندانی کومەڵگا.

ڕاوێژ: واته پێشێل کردنی کۆمەڵگا و مرۆڤەکانی بۆ پاک و خاوێن ڕاگرتن یا باشتر بڵێم بۆ بەرژەوەندی خۆی؟

ئەمیری: بۆ بەرژوەندیی خۆی. کاتێ لە (نەتەوە یەکگرتووەکان) 13 میلیارد دۆلار یارمەتی ئێران دەدرێ بۆ بەربەرەکانی کردن لەگەڵ قاچاخی مادەسڕکەرەکان . .  دەبێ بڵێن هەمووی ئەو یارمەتییانەی خەرجی دژایەتی ئەم کارە کردوە . تواشا کەن کۆمەڵگا چەنێک پاک و خاوێنە.

راوێژ: هەروەک دەزانین لە حکوومەتی تاراندا ناوەندێک هەیە لەژێر ناوی ستادی بەرەنگاریی ماددە هۆشبەرەکان؛ ئەو ناوەندە وەکوو ناوەکەی خۆی دەرخستووە و کاری کردووە؟ یان تەنیا ناوەکەی ئەوەیە و ناوەرۆکەکەی بۆشە؟

ئەمیری: لەو ناوەندا کارێک بەرچاوو نەکراوه. بەڵام لە شارەکانی دیکەی ئێران پێوەندی بەو کەسەوە هەیە کە لەوێ ئیش ئەکا. وەک نموونە لە سنە، بەرپرسی ئەو ناوەندە کارهاێکی بەرچاووی کردووە.لە بیر نەکەین کە یاسایەکی قورس و قاییم بۆ بەربەرەکانی کردن لەگەڵ ماددە سڕکەرەکاندا لە ئێراندا بوونی نیە . یاسای ئێستا هی ساڵانی بەر لە شۆڕشی ئیسلامیە.

ڕاوێژ: یانی تەواوی هەرای حکومەت تەنیا له شارۆچکەکانه و بەس، یا ئەوەی که تەنیا بۆ خافڵاندنی خەڵکه؟ یان ئەوەی که بۆ ناوەندەکانی وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان، ماددەی هۆشبەری متادۆن بڵاو دەکەنەوه؟

ئەمیری: وایە. چون لەشارە گەورەکان کەسانێک لە ئەوپەری پەردەو هەیە کە قەد ناتوانن لەگەڵیان قسە بکەن. لە بەشی دووهەم تێنەگەیشتم.

ڕاوێژ: بۆچی حکومەت لەدوای یەک کەمپی تەرکی اعتیاد دادەنێ، لەولاشەوه دەبینین ڕۆژ به ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوا، مەبەست به بڕوای ئێوه چیه؟

ئەمیری: حکوومەت دەیەوێ بڵێت  من لە هەموو بوارێکەو دژ بە مادە سڕکەرەکانم، شەهید ئەدەم، ئێعدامیان ئەکەم، ئەگەر بازرگانی ئەم مادەیە هاتە ناوشارەکانیش دووبارە تووش بوەکانی خاوێن ئەکەم.

ڕاوێژی: کەواته ئێوه له سێدارەدانی خەڵک که زۆر کات که لەناوچووەکان به هۆی مادده سڕکەرەکان زۆرتره، به سیاسەتێک دەزانن، نەک بەرگری؟

ئەمیری: تا ئێستا کاریگەری نەبووە. ئەوە سیاسەتە.

ڕاوێژ: تووشبوونی لاوان بە مادە هۆشبەرەکان چ سوودێکی بۆ حکوومەتی تاران هەیە کە نایهەوێ بەرەنگاری بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان ببێتەوە؟

ئەمیری: ئەم کابرا هیچی بۆ.ناکرێ. بەدوایی ئەوەوە نیە کە کێ ماڵیات ئەدا. کێ دزی کرد. کێ ئیختلاسی کرد. بەدوای ئەوە نیە بەدوای ئەوەوە کە بنکە. درووست بکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ حکوومەت.

ڕاوێژ: تا چەند لەگەڵ ئەوە هەن کە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەکۆمەڵایەتی بکردرێت؟

ئەمیری: من خۆم وەک لاوێکی ولاتپارێز کە نیشتمانەکەمم خۆش دەوێ قەت حەز بەوە ناکەم تەنانەت یەک کەس توشی مادە هۆشبەرەکان ببێ. بەڵام کاتێ لاوەکان، خۆیان بیری دواڕۆژی خۆیان ناکەن، دەبێ ڕۆشنبیران و زانایان ئەمەیان بە بیر بخەنەوە، کە تووش بوون بە ماددەی هۆشبەر هەڵەیەککی لەناو بەرە (لەناو دەبا). ئەگەر ئێزن.بدەن باسی کۆبونەوەی ئەمڕۆتان بۆ بەیان بکەم.

امار معتادین کل.ایران 3درصد کل جمعیت. (ڕێژەی سەرجەم تووشبوانی ءیران ٣%ی گشت خەڵکی ئێرانە)

نرخ رشد اعتیاد 2 تا 3 درصد در سال (ڕێژەی پەرەسەندنی تووشبوون ٢ ت ٣ لە سەد لە ساڵ دایە)

نرخ رشد جهانی 4 درصد . (ڕێژەی جیهانیی تووشبوون ٤% ـە)

44 درصد کل زندانیان مجرمین مۆاد مخدرند (٤٤%ی تێکڕای زیندانییەکان، تاوانبارەکانی ماددە هۆشبەرەکانن)

52 درصد طلاقها ناشی از اعتیاد (٥٢%ی جیابوونەوەی بنەماڵە بە هۆی تووشبوونە)

63 دڕصد سرقتها ناشی از اعتیاد است (٦٣%ی دزییەکان بە هۆی تووشبوونە)

80 درصد از خردە فروشان مواد مخدر خودشان معتادند . (٨٠%ی وردەفرۆشەکانی ماددە هۆشبەرەکان خۆیان تووشبوون)

ڕاوێژ: دەکرێ جارێ بفەرمون که چ شتێک لاوەکان تووشی ئەو نەهامەتییە و لاوازی دەروونی دەکا، بەر له هۆکارەکانی پێشووتر باستان لێ کرد، مەبەست له چۆنیەتی پێوەندی لاوەکان لەگەڵ کۆمەڵگا، یانی کومەڵگایەکی که حکومەتێک به یاسای خۆی بۆی پێکهێناوین تا چ ڕادەیەک دەتوانێ کاریگەر بێ؟

ئەمیری: لاوەکان . خوێندکاران ئەبێ چاوویان بە دەستی حکومەتەو نەبێ، ئەبێ خۆیان کێشەی کار وباری خۆیان چارەسەر بکەن، ئەبێ چاو لە وڵاتانی دیکە بکەن. بۆ نمونە کوردستانی باشوور کە لەوێ توش بوون بە مادە هۆشبەرەکان دەتوانم بڵێم سیفرە.

ئامارێکی سەرسوڕهێنەر: زۆربەی مادەهۆشبەرە سەنعەتییەکانی لەشاری ورمێ ساز دەکرێ و بەرهەم دێت.

ڕاوێژ: بەڕێز ئەمیری وڵامەکه تۆزێک له پرسیارەکه دوور بوو ، چونکه بەڕای من تەنیا وشیار بوون کاریگەر نابێ و دەبێ بو هەر بابەتێک بەستێن سازی بۆ بکرێت و ئەوەش له ئەستۆی حکومەتەکانه و لێدوانێکی بەربڵاوتری دەوێ… ئێستا دەچینه سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان که کەوتۆته بن دەستی وڵاتی ئێران و ئێستا لە دەست وی دا….

ڕاوێژ: جۆری ئەو ماددە هۆشبەرانە کە ئێستا لە شاری دێوڵان و لە کوردستان لاوان تووشی بوون و بەکاری دێنن چیە؟ کام جۆر زیاترین ڕێژە لە خۆ دەگرێ؟

ئەمیری: هێرۆیین، شیشە، گوڵ  (گوڵ ماددەیەکی تێکەڵەیە لە ماری جوانا، حەشیش و گراس).

ڕاوێژ: دەتوانن زیاتر شی بکەنەوە؟

ئەمیری: زۆربەی لاوانی تووشبوو یەکەم جار تلیاک دەکێشن بۆ ماوەی 2 مانگ، ئیتر چۆن چێژیان پێ نادا ڕوو دەکەنە مادە هۆشبەر سەنعەتیەکانی.  لەنێو ئەو مادانەدا چونکە شیشە لە هەموویان هەرزانترە تووشبوەکانیشی زۆرترە. ئەمەش لە بیر نەکەین کە چێژی شیشە 21 بەرابر لە چێژی (ارضا) ڕێژەی لەسەرەوەیە. بەداخەوە ئێستا تەمەنی تووشبوەکان ژێر 15 ساڵە.

ڕاوێژ: زۆر کەس ڕایان وایە خودی بنکەکانی وازهێنان (لانیکەم هەندێکیان) خۆی بازاڕێکە بۆ تووش بوون بە ماددەی هۆشبەر بەتایبەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەری متادۆن ـەوە دەکەن، ئەوە چەدن راستە؟

ئەمیری: ئەمە نکوڵی لێناکرێ. ئەم بابەتە دەگەڕێتەو بۆ شەرافەت و کەرامەتی بەرپرسی ئەو ناوەندە. بە خۆشحاڵیەو دەڵێم کە ئێمە تا ئێستا ئەم کارەمان نەکردوە. چۆن بەڵێندەرییم بە وڵاتەکەم هەیە   چۆن  بە خەیانەت بە نیشتمانەکەمی دەزانم قەت ئەو کارەمان نەکردووە و ناشیکەین.

ڕاوێژ: ئەگەر بکرێ بنکەکەی خۆتان بناسێنن

ئەمیری: ناوەندی دەرمانیی وازهێنان لە ماددەی هۆشبەرەکانی “سپیدەی میهرەبانی”. بەرپرسی بەڕێوەبەر: خالد ئەمیری، کارناسیی باڵای دەروونناسی. بەڕێوەبەری ناوخۆیی: حیکمەت ئەمیری، چالاک لە بواری تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بۆ ماوەی ١٢ ساڵ. .بەرپرسی تەکنیک : دوکتۆر خالید میرکی. بنکەکە 5 کیلومتری جادەی دێوڵان . قوروە هەڵکەوتووە و حەوزی مەلە. کتێبخانە .هۆڵی وەرزشی. ئاشپزخانە. شوێنی نوێژ،زەوی فوتباڵی هەیە  ساڵی ١٣٩٢ دامەزراوە.

ڕاوێژ: چی وایکرد بیر لە دانانی بنکەیەک بکەنەوە لە دێوڵان؟

ئەمیری: پێشتر لە کۆمەڵەیەکی خەڵکیی پشتگیری لە وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان جالاکم دەکرد، بە سەرنج دان بەوەی کە سەروکارم لەگەڵ تووشبووان بوو و کەمپێکیش لە نزیکی دێوڵان هەبوو کە بەداخەوە ئەخلاقی مرۆڤانەی تێدا ڕەچاو نەدەکرا، لەگەڵ هاوڕێکەم بڕیارمان دا ئەو بنکەیە دابمەزرینین، ساڵەکانی سەرەتا لە ڕووی ئابوورییەوە هیچ باش نەبوو و زیانمان دەکرد بەڵام هەر بەردەوام بووین ئەوەش دەگەڕاوە بۆ بەڵێندەریی ئەخلاقی ئێمە بە شار و نێشتمان و تا ئێستاش بەردەوامین.

ڕاوێژ: تا ئێستا دەستکەوت و ئەنجامەکانتان چی بوون؟ چەند کەسی تووشبوو لەو بنکەیە وازیان هێناوە؟

ئەمیری: تا ئێستا نزیک بە 500 کەس هاتوون و زۆربەیان پاک و خاوێنن. لەو 500 کەسە تا ئێستا نزیک بە.195 کەسیان پاک ماوون. بەر لەوە کە کەمپ دابنێم هاوڕێیەکم بوو کە 17 ساڵ ئێعتیادی بوو. یارمەتیم دا پاک بووەوە ئێستا 12 هەزار بەیت لە مەسنەوی مەولانای لە بەرە و ڕۆژانە 25 کیلومتر هەڵاتن (غاردان) دەکا.

ڕاوێژ: تێچووی وازهێنانی تووشبووان کێ دەیدات؟ ئایا دەوڵەت هاوکارییان دەکات؟

ئەمیری: خۆیان یا بنەماڵەیان. دەورەی دەرمان 360 هەزار تمەن. ماوەی مانەوەیان28 ڕۆژە. نانی بەیانی، فراوین و شیویان دەدرێتێ و ڕۆژانە 15 دانە جگەرە.

ڕاوێژ: ئەگەر کەسێک نەیبێ ئەو تێچوویە بدا چی؟

ئەمیری: لە بێهزیستی یارانەی 100 هەزار تمن ئەدەن. خۆمانیش یارمەتیان ئەدەین. لە مانگی 6 ساڵی 94 تا ئێستا 14 موعتادی کارتۆن خەومان بردووەتە کەمپ،. 2 کەسیان تا ئێستاش هەر لەوێن.

ڕاوێژ: ئەدی ئەرکی دەوڵەت چیە. هەڵە نەبم کوتتان دەوڵەت بۆ وازهێنان یان سڕینەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوودجەیەکی باش لە ڕێکخراوە ناونەتەوەییەکان وەردەگرێ.

ئەمیری: ساڵێ 2 تا 3 ملیۆین تەمنیان بە کەمپی ئێمە داوە، هەر لە پارەیشەو تا ئێستا نەمانتوانیوە قەبزی کارەبای کەمپ کە 7 ملیون تمەنە بۆ 8 مانگ بیدەین.

ڕاوێژ: باسی کارتۆن خەویتان کرد، کارتۆن خەوی لە کوردستان بە گشتی و لە دێوڵان بەتایبەتی چ ڕێژەیەک لە خۆ دەگرێ؟

ئەمیری: لە دێولان زۆر کەمە. بە ڵام لە ناوشار سنە پێم وابێ.450 کەسن.

ڕاوێژ: چەند ئەگەری گەڕانەوە بۆ تووشبوونی ئەو کەسانە هەیە کە لە کەمپەکان واز دێنن؟

ئەمیری: بە پێی ئاماری جیهانی  لە 100 کەس / 17 تا.20 کەس پاک دەمێننەوە.

ڕاوێژ: ئەو ماددە جێگرەوانەی کە بۆ وازهێنان دەیدەن بە تاکی تووشبوو لە کوێ دابین دەبێ؟

ئەمیری: لە داروخانەکان. لە ناوەندی ڕاوێژکاری  و وازهێنان کە وا لە ژێر چاوەدێری وەزارتی بێهداشت دان.

ڕاوێژ: بەڕێز ئەمیری لە کۆنەوە دەڵێن “پێشگرتن باشترە لە چارەسەر”، تا ئێستا هیچ بنکەیەک هەیە کە کاری لەسەر پێشگرتن بە تووش بوون بە ماددە هۆشبەرەکان کردبێ، چۆنە ئێوە لە پەنا وازپێ هێنان بیر لەو بەشەش ناکەنەوە؟

ئەمیری: ئەو بەشەش کارم کردوە. “انجمن مردمی پیشگیری از  اعتیاد:، بەڵام مۆڵەتەکەیان بەتاڵ کردەوە. بەرچەسپی سیاسیان لێدا. ئێستا بە داخەوە لە ناو شار دێولان نیمانە. دۆێنێ لە فەرمانداری کۆبونەوەمان بوو. بڕیار وابوو بۆ دامەزذانی ئەو ئەنجومەنە هەوڵ بدەن لە مانگی گوڵاندا.

ڕاوێژ: بەرچەسبی سیاسی لە ناوەندێکی وا دەدەن بەڵام لە بنکەی وازهێنان نا لە حاڵێکدا هەر ئیوە داتانمەزراندووە، بۆ؟

ئەمیری: من لەو ئەنجومەنە ئەندامێک بووم کەسانێکتر بوون کە لە خۆیان بون، بەڵام ئێمە پێکەوە بوین ئەو تەنیا بوو و هەر ئەوە بووە هۆکاری ئەوە کە قسەی ئەویان زۆرتر قەبووڵ دەکرد.

ڕاوێژ: مادام ٨٠ تا ٨٣%ی خەڵکانێک کە لە ناوەندەکان واز دێنن دووبارە تووش دەبنەوە، فەلسەفەی ساز بوون و ڕێکخستنی ئەو بنکانە لە چی دایە؟

ئەمیری: ئەو 80 تا 83، کلاسەکانی ئەنجومەن ناڕۆن بۆیە (لغزش) ئەکەن. دەبی هەر ڕۆژ کلاسەکانی ئێن ئای بڕۆن تا لە بواری دەرونی و ڕەوانی ئیتر بیر لەو مادەیە نەکەنەوە.

ڕاوێژ: بتانهەوێ یان نا، دانانی ئەو بنکەیە رێگایەکە بۆ دابین کردنی ژیان و بژیوی خۆتان و بنەماڵەتان، مەعتاد بوونی خەڵکی چەند بە قازانجتانە؟

ئەمیری: ئەتوانێ وایش بڵێن. بەڵام کاتی حسێب بکەین، هیچ قازانجی نیە بەڵکو زەرەریش ئەدەین

بە 360 هەزار کە بڕێکیان تا 200 هەزاریش نادەن بۆ 28 ڕۆژ و کرێ جێگە 600 هەزار و مانگانە 1 ملیۆین پارەی بەرق  و600 هەزار  مووچە وەسەت کەمپ، بەڕای ئێوە شتێک بۆمان ئەمێنێتەو ؟؟؟؟

ڕاوێژ: بە گشتی ئەو کەسانەی کە زۆرتر تووشی ماددە هۆشبەرەکان دەبن، کامەن، خوێندەوار، نەخوێندەوار، گووندی و شار، گەنج یان پیر، سەڵت یان بنەماڵەدار، ژن یان پیاو. بە گشتی ئەگەر باسێکی لێ بکەن.

ئەمیری: لە.دێولان

لە ساڵی 94

5 کەس خوێندکار .

10 کەس فارغ التحصیل کارشناسی .

2 کەس . ئەرشەد .

1 کەس حقۆقدان .

2 کەس کارمەندی دەوڵەت .

1 نفر  قارەمانی وەزنە برداری غرب کشور

ئەوانتر سەوادیان لە خوارتر بوە.

سەڵت 60 لەسەد، بنەماڵەدار 40 لەسەد.

ڕاوێژ: لە کۆتاییدا ئەگەر قسەیەکتان هەیە بفەرموون.

ئەمیری: ڕێز و حورمەت و سپاسم هەیە بۆ.هەمووتان. ئەگەر ماندوو بوون شەرمەزارم. هیوادارم هەموومان هەوڵ بدەین کە کۆمەڵگاکەمان ئاگادار بکەینەو . کە هیچ لاوێک . هیچ.بنەماڵەییک تووشی مادەسڕکەرەکان نەبێ. و لە هیچ جێگای ئەم کوردەواریه بنکە و کەمپمان نەبێ. کوردستانێک پاک و خاوێنمان ببێ.

هەر لێرەو دەس خۆشی لە خێزانم ئەکەم . کە هیچکات ڕێگرم نەبووە. شەو بووە سەعاتی 3 زەنگیان داوە کە یەکێک لە مۆعتادەکان حاڵی خراپە، ڕۆێشتووم بۆ کەمپ . بەڵام لایەنگەریمی کردوە  کە کارەکە ڕاپەرێنم.

.

.

[i] . من حکمەت ئەمیری . خەڵکی لەیلاخ ، شاری دێوڵان،  بەرپرسی ناوخۆیی ناوەندی وەلانانی مادەهۆشبەرەکان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت