دوایـین کەرەستەی چەکی کیمیایی لیبیا بەرەو ئەڵمانیا ڕەوانەکرا

0
743

ڕۆژی کورد: کاربەدەسـتانی لیبیا دەڵێن لە چوارچێوەی پـلانێـکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو کەرەستانە ناکەونە دەستی کەسانی نەشیاوەوە، دوایـین کەرەستەی چەکی کیمیایی وڵاتەکەیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، یەکێک لە کاربەدەستانی لیبی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕایگەیاند: “بارەکە لە 23 بەرمیل کەرەستەی چەکی کیمیایی پـێـکهاتووە و ڕۆژی شەممە لە ڕێگەی بەندەری مسڕاتەوە بە کەشـتیـیەکی دانمارکی بەرەو ئەڵمانیا بردراوە”.

ئەو کاربەدەستە هەروەها گوتووشیەتی: “کەرەستەکان لە ناوچەی ئەلجفرە پاشکۆکرابوون کە نزیک بە 200 کیلۆمەتر لە باشوری باژێڕی “سرت” دوورە کە لەوێ هێزەکانی حکومەت، شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکەن.

موسا ئەلکونی جێگری سەرۆکی حکومەت لە تەرابلوسیش لە لێدوانێک بۆ فڕانس، ئەو هەواڵەی پشـتڕاست کردۆتەوە و گوتویەتی: “تەواوی کەرەستە پاشکۆکراوەکانی تایبەت بە چەکی کیمیایی لە وڵاتەکەیان بەرەو دەرەوەی وڵات براون، ئێستا لیبیا وڵاتێکی بێ چەکی کیمیایی.”

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان 22 ی مانگی ژوەنی 2016، بڕیاری دا بۆ نەهێشتنی کەرەستەکانی چەکی کیمیایی، یارمەتیی حکومەتی شەرعیی لیبیا بدرێت. لە ناوەڕاستی مانگی جولای، حکومەتی دانمارک ئامادەیی دەربڕی بۆ گواستنەوەی کەرەستەکان بۆ دەرەوەی لیبیا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت