لە باژێڕی ساوە، کەسێک لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارە درا

0
902

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران، دۆینێ سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسێک بە کورتە ناوی “م. ڕ” لە باژێڕی ساوە لە پێش چاوی خەڵک، لە سێدارە درا.

ئەو کەسە بە تاوانی “دزی کردنی چەکدارانە و ئازاردان”، لە سێدارە دراوە.

لە لایەکی ترەوە بڕیارە سبەی پێنج شەممە 21ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، گەنجێکی کورد بە ناوی  “حوسێن عەبدوڵلاهی”، لە پێش چاوی خەڵک لە باژێڕی ڕوانسەر لە سێدارە بدرێت.

حوسێن عەبدوڵلاهی، رێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی 1394ی کورد بە هۆی زوڵم و زۆری سەرۆکی دادگوستەری روانسەر لە خۆی و خێزانەکەی، بە چەک هێرشی کردە سەر سەلیم قەنبەری، سەرۆکی دادگوستەری روانسەر و کوشتی و خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

چالاکانی سیاسی و مەدەنی ومافی مرۆڤ لەسەر ئەو باوەڕەن کە لەسێدارەدان لە پێش چاوی خەڵک لە ئێران، بە مەبەستی ترساندنی خەڵک و چاوترسێن کردنیان ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵناسان و دەروونناسانیش لەسەر ئەو بڕوایەن کە لە سێدارەدان لە پێش چاوی خەڵک، کوشتن و بڕین لە ناو خەڵک پەرە پێدەدات و دەیکات بە کارێکی ئاسایی.

بەشێکی بەچاو لە وڵاتان و هەروەها ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و بان کی مۆن، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوایان لە ئێران کردووە تا لەسێدارەدان و بەتایبەتی لەسێدارەدان لە پێش چاوی خەڵک و لە سێدارەدانی منداڵان، بوەستێنێت بەڵام ڕژیمی ئێران ئەوەی بە دەست  تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران لە قەڵەم داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.