ڕۆژی کورد: کۆنترین و لەمێژینەترین مێشکی دایناسۆر کە دەگوترێ هی ١٣٣ ملیۆن ساڵ لەمەو پێشە و هی دایناسۆرێکی زەبەلاحە لە سەردەمی ژوراسیک و کرتاسەدا ژیاوە، لە بریتانیا دۆزرایەوە.
ئەو بەشە بەبەربوویەی، ڕەنگێکی مۆری هەیە و بەقەرا پرتەقاڵێک دەبێت.
زانایان ڕایانگەیاندووە کە لەسەر ئەو بەبەربوویە، چین و ڕێ ڕێ دەبیندرێن کە لە ڕاستیدا مێشک و دەمارەکانی خوێن و بەشی خۆڵەمێشیی مێشکی دایناسۆرەکە لە خۆدەگرێ.
واشنگتۆن پۆست لە زاری یەکێک لەو زانایانە گوتوویەتی: “گرنگیی ئەو بەشە لەوە دایە کە سەرجەم خانەکانی مێشکی دایانسۆرەکە شوێنی خۆیان داوە بە کریستاڵە چاوکانییەکان و ئەو کریستاڵانە پێکهاتە و شێوەی سەرەکییان بە خۆ گرتووە”.
ئەو بەبەردبوویە لە لایەن بەبەربووناسێکی بریتانیاییەوە، دوای تۆفانێک لە یەکێک لە قەراغ ئاوەکانی بریتانیا دۆزراوەتەوە.