مستەفا هیجری بۆ دەیلی بیست: دۆخەکە لەوەی ئاڵۆزتر بێ، هێرشی چەکداری دەست پێدەکەین

0
694

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٧ی ژوئیە، ڕۆژنامەی ئەمریکایی دەیلی بیست لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بە تێکهەڵچون لە نێوان هێزی پێسمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕژیمی ئێران کرد و لە زمان مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکا نووسی: “ئەگەر دۆخەکە لەوەی ئاڵۆزتر بێت لە حاڵەتی بەرگری دەچینە دەر و هێرشی چەکداری دەست پێدەکەین”.
لە بەشێک لەو ڕاپۆرتەدا لە زمان ڕوستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدکا نووسیویەتی: “تا ئیستا ئەو پێکدادانانە لە شارەکانی مەریوان، سەقز، پیرانشار، شنۆ و ورمێ کە لە دوو پارێزگای سنە و ورمێ هەڵکەوتوون هاتوونە ئاراوە”.
لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها نووسراوە: “ڕوستەم جەهانگیری کە خۆی لە یەکێک لە عەمەلیاتەکاندا بەشداری کردووە دەڵێ: “لە ساڵی ٢٠١٥ ـەوە چووینە ئەو ناوچە کوێستانیانە بەڵام پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سپای پاسداران نەدەهاتە ئاراوە”.

لە بەشێک لەو ڕاپۆرتەدا ڕوستەم جەهانگیری و هەروەها ئارەش ساڵح، نوێنەری حدکا لە ئەمریکا، دەوڵەتی ئوبامایان بە ئاسانکاری بۆ ئێران تاوانبار کردووە .
جەهانگیری دەڵێ: “من لەسەر ئەو بڕوایەم کە ئەو نەرم و نیانی نواندنەوەی دەوڵەتی باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هۆی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بۆتە هۆکاری سەرکوت و زەبر و زەنگی زیاتری ڕژیم لە ناوخۆ.”
ئارەش ساڵح ـیش لەمبارەوە بە دەیلی بیستی گوتووە:”ئەوەی کە وا مێشکی دەوڵەتی ئەمریکای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەستکەوتەکانی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت