نەتەوە یەکگرتووەکان قامچی‌لێدانی کرێکارانی کوردی مەحکووم کرد

0
574

ڕۆژی کورد: قامچی لێدان لە ١٧ کرێکاری “کانگەی زێڕی ئاق دەڕە”ـی شاری قوروە لە پێش چاوی خەڵک، دژکردەوەی تووندی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ماڵپەڕی سەرەکیی ئەو ڕێکخراویەدا و لە زاری ڕۆبرت کۆفیل‌ـەوە بڵاو بۆتەوەوە، قامچی لێدانی کرێکارانی کوردی کانگەی ئاق دەڕەی قوروە بە توندی مەحکووم کراوە.

کولفیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری ژنێڤی سویس ڕایگەیاندووە، “بەپێی بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕینەوەی حوکمی قامچی و جێبەجێ کردنەکەی بە تایبەی لە دژی ژنان قەدەغەیە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئەو جۆرە سزادانە بووە”.

وتەبێژی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستۆتە ڕوو: “جێبەجێ کردنی حوکمی قامچی لێدان جۆرێک سووکایەتی و ئەشکەنجەیەکی بێ بەزەییانە ئەژمار دەکرێ و کردەوەیەکی نەشیاوە کە لەلایەن هێندیک لە دەوڵەتانەوە بە دژی هاووڵاتیان بەڕێوە دەچێت”.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەی ڕوونی بە قامچێ لێدان لە ١٧ کرێکاری کورد لە کانگەی زێڕی ئاق دەڕە کردووە کە بە هۆی ناڕەزایەتی دەر بڕین بە درێژ نەکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەیان لەسەر داوای خاوەنکار و بە بڕیاری دادوەر حوکمی قامچی لێدان لەبەر چاوی خەڵکیان بۆ برایەوە”.

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها ئاماژە بە قامچی لێدان لە ٣٥ کوڕ و کچی قەزوێنی بە هۆی بەشداری لە جێژنی تەواوکردنی خوێندن کراوە کە بە بڕیاری دادوەر ئیسماعیل نیازەکی بەرپرسی دادگای شۆڕشت قەزوێن هەر کامە ٩٩ زەربە قامچی‌یان لەسەر جێبەجێ کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.