لە سنە هیرش کرایە سەر کەلانتەریەک

0
1021

ڕۆژی کورد: ماوەی نیوە سەعات بەر لە ئیستا (کاتژمیر ٣ی سەرلە بەیانی) بە کاتی ئێران، لە شاری سنە هیرش کرایە سەر کەلانتەریەک.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری سنە، ئەمشەو سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، ٥ کەسی چەکداری نەناسراو هیرشیان کردۆتە سەر کەلانتەری ١٤ی ئەو شارە و ڕەگباریان لێکردووە.

کەلانتەری ١٤ ـی سنە له گەڕەکی بەهاران، نزيك زانكۆئ عیلمي كاربردي سنە ١، هەڵکەوتووە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سنە گوتی، لەو هێرشەدا سەربازێکی ڕژیم بریندار بووە و ئێستا ئەم کەلانتەریە لە ئامادەباشی دایە.

دەنگی تەقەکان لە ئاستێکدا بووە کە خەڵکانیکی زۆر لە سنە گوێیان لە دەنگی بووە بەڵام رێگە نەدراوە خەڵک لەو شوێنە کۆببنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت