لە سنە حاڵەتێکی هاوشێوەی حکومەت نیزامی زاڵە

0
1353

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری سنە، کاتژمێر٢٠:٣٠ بە کاتی تاران، هێزە جل شەخسی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم بە کۆمەڵ ڕژاونە ناو شاری سنە.

هەواڵنێرمان لە شاری سنەوە رایگەیاند ئەو هێزانە بە کۆمەڵ و پۆل پۆل دەچنە شوێنە گشتیەکان و ناو چایخانە و پارک و خواردنگەکان و کۆنترۆڵی خەڵک دەکەن.

زۆرترین رێژەی مەئموورەکان لە مەیدان ئیقباڵ و پارکی ئاویەت و چایخانەکانی ئەو شوێنانە بەرچاوە.

دەگوترێ ئەو مەئموورانە کۆنترۆڵی قسە و لێدوان و جووڵەی خەڵک دەکەن و ئەگەر کەسێک باس لە مانگرتن یان خەباتی چەکداری یان دۆخی ئەمڕۆ بکا دەستبەسەری دەکەن.

ئەمڕۆ ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بەشێکی زۆر لە شاری سنە بەپیر مانگرتنی گشتیەوە چوون و لە هەمان کاتدا کپی و بێدەنگییەکی کەم وێنە بەسەر شاری سنەدا زاڵ بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت